باڵوێزى ئه‌مریکا له عێراق: به گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌روانین
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق کۆبووه‌وه، ماتیۆ توله‌ر جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه، ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکا به گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى کانونى دووه‌مى 2021 ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق ستایشى رۆڵى هه‌رێمى کوردستانى کرد که وێڕاى که‌موکوڕییه‌کان، له 30 ساڵى رابردوودا "نموونه‌ى ئه‌زموونێکى سه‌رکه‌وتووى نیشان داوه و ده‌کرێت زیاتر سوود له ده‌رفه‌ته‌کان وه‌ربگرێت".
به‌پێى راگه‌یێندراوى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان، بره‌ودانى زیاتر به هاوبه‌شى و په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌کان تاوتوێ کراوه و "جه‌خت له گرنگیى هاوکاریى ئاژانسه‌کانى ئه‌مریکا وه‌ک ئاژانسى ئه‌مریکى بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى و ئاژانسه‌کانى دیکه بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان له بواره‌کانى کارگێڕى و ته‌کنیکى و یارمه‌تیدانیان له پرۆسه‌ى چاکسازیدا کرایه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌رفه‌ته‌کانى وه‌به‌رهێنانى ئه‌مریکى له عێراق و هه‌رێمى کوردستان تاوتوێکراوه، هاوکات جه‌خت له گرنگیى ره‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌کى له‌بار و که‌شێکى هانده‌رانه بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى بیانى له هه‌رێمى کوردستان کراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تى له رووى یاسایى، دادوه‌رى و بانکدارییه‌وه "تاوه‌کو بتوانن له هه‌موو بواره‌کاندا سوودێکى زیاتر له سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مریکى و بیانى به‌گشتى ببینن".
هاوکات، له راگه‌یێندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌شکراوه، دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق، گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و کرده‌وه‌کانى داعش و گرنگیى هاوکارى و هاوئاهه‌نگیى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه، به‌رده‌وامیى پشتیوانیى ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، ره‌وشى پێکهاته‌کان و ئاواره و په‌نابه‌ران، پێویستیى ته‌بایى و یه‌کڕیزیى لایه‌نه کوردستانییه‌کان، گرنگیى پاراستنى ئازادیى رۆژنامه‌گه‌رى و راده‌ربڕین له هه‌رێمى کوردستان و چه‌ندین بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌که بوون.

