باڵیۆزى ئه‌مریکا له‌عێراق پشتیوانى وڵاته‌که‌ى بۆ دانوستانه‌کانى نێوان به‌غداو هه‌ولێر دوپاتده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانى کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمدا، باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق پشتگیرى وڵاته‌که‌ى بۆ دانوستانه‌کانى نێوان به‌غداو هه‌ولێر دوپات کردۆته‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق کۆبوه‌وه‌و پێکه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوى عێراق و ڕه‌وتى دانوستانه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غداو چاکسازییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیان تاوتوێ کرد.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا که ڕۆب واڵه‌ر کۆنسوڵى گشتى ئه‌مریکا له هه‌ولێر، ئاماده‌ى بو، قوباد تاڵه‌بانى پیرۆزبایى ده‌ستبه‌کاربونى ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکاى کرد و په‌یوه‌ندیى به‌هێزى سه‌رۆک جۆ بایدن و ستافى ئیداره‌که‌ى له‌گه‌ڵ ناوچه‌که بیرهێنایه‌وه، هیواشى خواست په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مریکا له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆک بایدندا گه‌شه‌کردنى زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا، تاوتوێى چۆنییه‌تى به‌ره‌وپێشچونى دانوستانه‌کانى نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدرال کرا، باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق پشتگیرى وڵاته‌که‌ى بۆ دانوستانه‌کان دوپات کرده‌وه.
هاوکات ته‌ورێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که ته‌رخان کرا بۆ تاوتوێکردنى هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ى عێراق. جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مجاره بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان چاره‌نوسسازه و هیواى خواست به پشتگیرى وڵاتانى دۆست و هاوپه‌یمان هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت.

