سیروان بارزانى: پێشمه‌رگه نه‌خراوه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه
"پێشمه‌رگه چه‌ند سه‌نگه‌رێکى نوێى لێداوه و خانووى نوێى دروستکردووه بۆ وه‌رزى سه‌رما"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى گوێر - مه‌خموورى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، هیچ گرفتێک له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا نییه و پێشمه‌رگه‌ش نه‌خراوه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 28ى کانونى دووه‌مى 2021 سیروان بارزانی، سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى گوێێ - مه‌خموورى پێشمه‌رگه هه‌واڵى خستنه حاڵه‌تى ئاماده‌باشیى پێشمه‌رگه‌ى له به‌رامبه‌ر سوپاى عێراق ره‌تکرده‌وه و به رووداوى راگه‌یاند، پێشمه‌رگه چه‌ند سه‌نگه‌رێکى نوێى لێداوه و خانووى نوێى دروستکردووه بۆ وه‌رزى سه‌رما.
هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى گوێر - مه‌خموورى پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "ئه‌و جموجۆڵه‌ى پێشمه‌رگه که له سنووره‌که هه‌بووه، ته‌نیا جێگۆڕکێکردن بووه به هێزه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانیشمان له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق ئاساییه".
له چه‌ند ده‌زگایه‌کى راگه‌یاندن بڵاوکرایه‌وه پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر سوپاى عێراقى خراوه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه، به‌هۆى مه‌ترسى گرتنى بیره نه‌وتییه‌کانى هه‌رێمه‌وه و کۆنترۆڵ کردنى له‌لایه‌ن سوپا‌و حه‌شدى شه‌عبییه‌وه.

