ئه‌وقاف: ئه‌وانه‌ى له مزگه‌وته‌که‌ى هه‌ولێر چونه‌ته ده‌ره‌وه توندره‌و بوون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئه‌وقافى هه‌ولێر ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌باره‌ى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى نوێژخوێنان له مزگه‌وتى "اسرا‌و و معراج" بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند:" ئه‌و که‌سانه‌ى چوونه ده‌ره‌وه توندڕه‌و و ڕاسپێردراو بوون".
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى ئه‌وقافى هه‌ولێر:
له‌ھه‌ندێ په‌یجى چه‌واشه‌کار گوایا له‌مزگه‌وتى "اسرا‌و و معراج" که‌مامۆستاى به‌ڕێز وتاروخوێن له ته‌وه‌رى وتارى ھه‌ینى ئه‌مڕۆ که تایبه‌ت کردبوو به به‌رگرى کردن له‌کوردستان مزگه‌وت چۆڵ بووه و نوێژ خوێنان رۆیشتوون
ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌وقافى ھه‌ولێر رایده‌گه‌ێنین:
یه‌که‌م "
مامۆستا مه‌لا رعد ئۆمه‌ربلى ماوه‌یه‌کى زۆر که‌مه و چه‌ند هه‌ینیه‌که ووتار له‌و مزگه‌وته ده‌خوێنێته‌وه وبه‌مھۆیه‌وه خه‌ڵکێکى "توندڕه‌وى راسپێرداو " که ته‌نیا چه‌ند که‌سێکن که‌ژماره‌یان ١٥ که‌س که‌متر بووه قبوڵیان نه‌بووه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وت، له‌کۆى ھه‌زار که‌س که‌ئاماده بوون له‌مزگه‌وت ئه‌مه‌ش نه‌کاریگه‌رى ھه‌بووه ، نه وتاریش وه‌ستاوه به‌ڵکو وتار‌و نوێژ زۆر به‌باشى کۆتایى ھاتووه
دووه‌م "
پێمان سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه خه‌ڵکانێک پیان وابێ به‌رگرى کردنى مامۆستایانى ئایینى له‌پێشمه‌رگه‌و خاک و سه‌رکرده‌و ره‌مزه نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان پێیان وابێ کارێکى نامۆیه به‌ڵام پێیان ئاسایى بێ سوکایه‌تى به‌به‌ھا پیرۆزه‌کان بکرێت، ئه‌و کولتوره نه‌شیاوه خزمه‌تى کوردستان و ئاینده‌مان ناکات ئێمه ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه به‌شانازیه‌وه به‌رگرى له پیرۆزیه‌کانى کوردستان ده‌که‌ین ، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رگریه نه‌بووایه ئه‌وکه‌سانه‌ى که ئێستا قسه‌ى ناشرین و زبر ده‌که‌ن ئه‌و ئازادیایه‌یان نه‌ده‌بوو ئێستا خه‌ڵکێکى بێگانه له‌کوردستان ئیھانه‌ى شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تى میلله‌ته‌که‌مانیان ده‌کرد.
بۆیه به‌رگرى کردن له‌نیشتیمان و وڵات به‌واجبێکى شه‌رعى نیشیتمانى ده‌زانین له‌سه‌ر ئه‌م په‌یامه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین،
به‌سوپاسه‌وه ھه‌زاران مامۆستاى کوردستان به‌ئه‌وپه‌رى دڵسۆزیه‌وه باسى رێزگرتنیان له پیرۆزیه کانى میلله‌ته‌که‌مان کردوه، ئێمه ته‌ئکید له بنه‌ماى رێز لێگرتن ده‌که‌ینه‌وه بۆ ھه‌موو لایه ک به‌ڵام ھه‌رکه‌س و لایه‌نێ بیانه‌وێ ده‌ست وه‌ربده‌نه کاروبارى وتار‌و پشێوى دروست بکه‌ن به‌دڵنیایه‌وه روبه‌رووى یاسا ده‌بنه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
ئه‌وقافى پارێزگاى ھه‌ولێر

