ئه‌مریکاو ئه‌وروپا له‌ده‌ستگیرکردنى 75 مامۆستا‌و چالاکوان ئاگادارده‌کرێنه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆنگره‌ى ده‌نگه ناڕازیه‌کان نامه‌یه‌کى فه‌رمى ئاراسته‌ى سى َسه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق و وه‌زاره‌ته‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاو به‌ریتانیاو یه‌کێتى ئه‌وروپاو لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌خراپى ره‌وشى ئه‌و چالاکوانانه‌ى له‌هه‌ولێرو دهۆک زیندانى کراون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى کانونى دووه‌مى 2021 کۆنگره‌ى ده‌نگه ناڕازیه‌کان له به‌یانامه‌که‌یاندا ده‌ڵێن،"چه‌ندین مانگه ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێن و تاوانکاره‌که‌ى هه‌رێم، زیاتر له 75 مامۆستا و چالاکوانى بادینان و هه‌ولێرى ڕفاندوه‌و له زیندانه‌کان به‌ندیکردون و مه‌ترسى گه‌وره له‌سه‌ر ژیانى لانى که‌م 26 که‌سییان دروستبوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که " ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت به کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تى ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراو که‌یسه‌کانییان بگۆڕێ، تا به یاساى کۆنى سزادانى عێراقى و یاساى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر دادگاییان بکات، له دۆخێکى وادا سزاکانییان ده‌گاته 5 تا 20 ساڵ زیندانی".
کۆنگره‌ى ده‌نگه نارازییه‌کان باسله‌وه‌ش ده‌که‌ن که ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه ژماره‌یه‌ک هاوڵاتى و چالاکوانى مه‌ده‌نین و داواى موچه و دادپه‌روه‌ریى و چاکسازى ده‌که‌ن و هیچ کاریکى نایاساییان ئه‌نجام نه‌داوه.
هاوکات له درێژه‌ى به‌یاننامه‌که‌یاندا بۆ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان باس له خراپى دۆخى هه‌رێم ده‌که‌ن و ده‌ڵێن:"ئێوه ده‌زانن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رۆژانه نزیکه‌ى 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و بڕێکى زۆر گازى سروشتى ده‌فرۆشێت....، به‌ڵام به دوو مانگ جارێک به لێبڕینى ٢١%وه موچه دابه‌شده‌کات و زۆرینه‌ى داهاتى هه‌رێم بۆ بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و کۆمپانیا حیزبى و که‌سییه‌کانییان ده‌ڕوات".
له به‌یاننامه‌که‌دا نیگه‌رانن له بێده‌نگى لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و " مه‌خابن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو تاوانانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمدا له‌سه‌ر ئاستى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێستێکى پێداگرانه نییه و تا ئه‌م ساته‌ش نه‌تانتوانیوه سنورێک بۆ پێشێلکاریه‌کانى مافى مرۆڤ له‌م هه‌رێمه‌دا دابنێن. سه‌رانى هه‌رێمیش ئه‌م بێ ده‌نگییه‌یان قۆستوه‌ته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى ره‌هاى خۆیان و واهه‌ست ئه‌که‌ن له‌سه‌رووى یاسا‌و لێپرسینه‌وه‌وه‌ن".

