وەفدی هەرێم ئەمڕۆ دەچنە بەغدا

5 ساڵ لەمەوپێش



سەرکۆ جەمال

ئەمڕۆ وەفدی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەچنە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبارەی جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی 2021 ی عێراق.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق له‌ لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئەمڕۆ وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکەن  و درێژە بە دانوستانەکانیان دەدەن".

پێشتر سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوڵاتی راگەیاندبوو:" ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆی جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە پرۆژە بودجەی 2021ی عێراق دەچینەوە بەغداد".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە وەفدەکە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەبێت و لە هەمان وەفدی پێشتری حکومەتی هەرێم پێکهاتوون.

بەپێی بەدواداچونەکانی هاوڵاتی، هیچ گۆرانکارییەک بەسەر بۆچونی حکومەتی هەرێمدا نەهاتووەو تەنها ئەوەیە کە لە پرۆژە بودجەی عێراقدا هەیە بە تەسلیمکردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەو نیوەی داهاتە فیدراڵییەکان.
وەفدی حکومەتی هەرێم گفتوگۆ لەگەڵ ئەو لایەنانەی شیعە دەکاتەوە کە پێشتر داوایان کردبوو رای سەرکردایەتی حزبەکانیان وەربگرن لەسەر پشکی هەرێم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار