ژنێک ده‌کرێته جێگرى پارێزگارى سلێمانی

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌یلا عومه‌ر له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان کرا به جێگرى پارێزگارى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕی.
ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه 31ى کانونى دووه‌مى 2021 له باره‌گاى پارێزگاى سلێمانى له‌یلا عومه‌ر له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتى کرا به جێگرى پارێزگارى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕی، له جێگاى عومه‌ر قه‌ڵادزێى که به‌هۆى ته‌مه‌نه‌وه خانه‌نشین کرا.
به ئاماده‌بوونى چه‌تۆ ساڵح بڕیکارى وه‌زیرى ناوخۆ‌و و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبکر پارێزگارى سلێمانى و ئازاد حه‌مه ئه‌مین سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌یلا عومه‌ر له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتى وه‌ک جێگرى پارێزگارى سلێمانى بۆ کارباوى کارگێڕیى ده‌ستبه‌کار بوو.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند:"به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى حکومى سلێمانى پێشوازیمان کرد له له‌یلا عومه‌ر وه‌ک یه‌که‌م ژن وه‌ک جێگرى پارێزگارى سلێمانى ده‌ست به‌کاربوو".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌هاوکارى هه‌موولایه‌ک کارده‌که‌ن بۆ خزمه‌تکردنى پارێزگاکه.
هاوکات، له‌یلا عومه‌ر جێگرى نوێى پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند: " کارده‌که‌م بۆ زیاتر خزمه‌تکردنى هاوڵاتیانى شارى سلێمانى و هه‌وڵده‌ده‌م له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه حکومیه‌کانى شارى سلێمانى به‌یه‌ک تیم کاربکه‌ین".

