جووتیار عادل: له‌حاڵه‌تى رێکنه‌که‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌دیلمان هه‌یه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێکنه‌که‌وتن، ئه‌وا په‌نا بۆداهاتى نه‌وت و ناوخۆیى ده‌به‌ن، بۆ دابینکردنى موچه.
جووتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، سه‌باره‌ت به گفتوگۆکانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا راگه‌یاند:"ئێمه پابه‌ندین به هه‌ر ئیلتزامێک، که له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا هاتووه و حکومه‌تى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فافانه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا هه‌ڵسوکه‌وتى کردووه و سه‌رجه‌م داتا‌کان، سه‌باره‌ت به که‌رتى نه‌وت و داهاته‌کانى خستووه‌ته‌ڕوو.
جووتیار عادل راشیگه‌یاند:"بڕیارمان داوه پابه‌ند بين به ناردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بۆ به‌غدا، یان به‌هاى ئه‌و ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیله، له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاتى خاڵه سنورییه‌کان، ده‌بێت حکومه‌تى عێراقیش پابه‌ند بێت به خودى ئه‌و ورده‌کارى و ده‌قانه‌ى له‌نێو یاساکه‌دا هاتوون".
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه تێنه‌په‌ڕی، بێگومان حکومه‌تى هه‌رێم، پلانى خۆى هه‌یه، له کۆتایى ساڵى ٢٠٢٠دا، سه‌رۆکى حکومه‌ت، وه‌زاره‌تى پلاندانان و دارایى راسپاردووه، یاساى بودجه دابنرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و داهاته‌ى حکومه‌ت هه‌یه‌تی.

