وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌با:
12 بۆ 14 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانى ده‌ده‌ینه هاووڵاتیان

5 ساڵ لەمەوپێش
ماردین نوره‌دین
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:»له‌ئێستادا تواناى به‌رهه‌مهێنان گه‌یشتۆته نزیکه‌ى سێ هه‌زارو (800) مێگاوات»، ده‌شڵێت:» (12 بۆ 14) کاتژمێر کاره‌با ده‌ده‌ینه هاووڵاتیان».
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:» ئێستا گه‌یشتوونه‌ته تواناى بهرههمهمهێنانى نزیکه‌ى سێ هه‌زار و (800) مێگاوات، که‌ئه‌مه به‌رزترین ژماره‌یه له‌دواى قه‌یرانى کاره‌باوه، له‌مێژووى وه‌زاره‌تى کاره‌باو هه‌رێمى کوردستاندا».
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌به‌رامبه‌ریشدا پلان و پڕۆژه‌کانى وه‌زاره‌ت له‌کارکردن لهتۆڕهکهدا وێستگه‌کانى گواستنه‌وه‌و دابه‌شکردن به‌رده‌وامه، له‌ئێستادا تواناى وه‌زاره‌تى کاره‌با رۆژانه (12 بۆ 14) کاتژمێره له‌شه‌وو رۆژێکدا.
ئومێد ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه کاته‌کانى بوونى کاره‌با په‌یوه‌سته به‌فاکته‌رێکى تره‌وه که‌پێى ده‌وترێ خواست، ره‌نگدانه‌وه‌ى کاریگه‌رى قه‌یرانى دارایی وایکردووه که‌زیاتر فشار بۆ کاره‌با بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى کاره‌با هه‌میشه به‌دیل بووه بۆ قه‌یرانه‌کان، به‌تایبه‌تى قه‌یرانى سووته‌مه‌نى له‌نه‌وت و غاز «هه‌ر کاتێک گرفت دروست بووه، خه‌ڵک په‌ناى بۆ کاره‌با بردووه بۆ ئه‌وه‌ى جێى ئه‌وانى دیکه بگرێته‌وه«.

