به‌رهه‌م ساڵح بۆ نادیه موراد: داواى دوباره ڕێکخستنه‌وه‌ى شنگال ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمار جه‌ختده‌کاته‌وه له‌پێویستى چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ ئاشکراکردنى چاره‌نوسى شوێنبزرکراوان‌و په‌سه‌ندکردنى یاساى کچان‌و ژنانى ڕزگاربوى ئێزدی، هاوکات داواى دوباره ڕێکخستنه‌وه‌ى دۆخى ئیداره‌ى شنگال ده‌کات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى شوباتى 2021 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌کۆشکى سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیکرد له‌نادیه موراد چالاکوانى ئێزدی.
له‌ده‌ستپێکى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار ستایشى ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ى کرد که نادیه موڕاد له‌ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پێى ھه‌ڵده‌سێت له‌پێناو گه‌یاندنى ده‌نگى قوربانییه ئێزدییه‌کان به‌جیھان.
ھاوکات به‌گرنگییه‌وه باسى له‌ئازایه‌تیو قوربانییه‌کانى نادیه موڕادو کچان‌و کوڕانى ئێزدی‌و سه‌رجه‌م پێکھاته‌کانى دیکه گه‌لى عێراق کرد دژ به‌تیرۆرو داعش.
له‌دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار دوپاتیکرده‌وه، به‌هه‌موو هێزو توانایه‌وه کارده‌کات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێزدییه‌کان‌و هه‌موو ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ره‌کان بۆ زێدى خۆیان‌و دابینکردنى ژیانێکى شایسته‌و خۆشگوزه‌ران.
جه‌ختیشیکرده‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته سیاسی‌و کارگێڕییه‌کانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و ناوچانه لاببرێن، "به‌تایبه‌تى دۆخى ئیداره‌ى شنگال دوباره ڕێکبخرێته‌وه‌و ئاسایش‌و سه‌قامگیریى تێیدا پارێزراوبێت‌و خزمه‌تگوزارییه مادیی‌و مه‌عنه‌وییه‌کانیش بۆ دانیشتوانه‌که‌ى به‌رده‌ستبخرێت به‌جۆرێک شایسته‌ى قوربانیدانى خه‌ڵکه‌که‌ى بێت".
سه‌رۆک کۆمار هیوایخواست یاساى کچان‌و ژنانى ئێزدییه ڕزگاربوه‌کان به‌زوترینکات په‌سه‌ندبکرێت، ھاوکات سه‌رجه‌م چین‌و توێژه زیان لێکه‌وتوه‌کانى دیکه‌ش بگرێته‌وه، ئاماژه‌شى به‌گرنگى ئه‌وکاره دڵسۆز‌و ماندونه‌ناسانه کرد که له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌کان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان‌و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامدراون به‌مه‌به‌ستى چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵ‌و کۆششه‌کان بۆ سۆراغکردنى چاره‌نوسى ژن‌و کچه ڕفێنراوو شوێنبزرکراوه‌کانى ئێزدی‌و ئازادکردنیان.
له‌کۆتایى دیداره‌که‌دا نادیه موڕاد هه‌وڵ‌و کۆششه به‌رده‌وامه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى به‌رزنرخاند بۆ پشتیوانیکردن له‌دۆسییه‌ى ئێزدییه‌کان، موڕاد دوپاتیکرده‌وه که له‌هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وامده‌بێت بۆ خزمه‌تکردنى زیاترى ئێزدییه‌کان.

