سوپاسالارى‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌باره‌ى جووڵه پێکردنى هێز به‌ره‌و مه‌خموور ڕوونکردنه‌وه ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر جوڵه‌پێکردنى هێز بۆ ناوچه دابڕێندراوه‌کان ڕونکردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت:" چوونى پێشمه‌رگه بۆ مه‌خموور له‌به‌ر مه‌ترسییه‌کانى داعشه".
فه‌ریق جه‌مال ئیمینکی، سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاند" له ناوچه‌کانى خانه‌قین و قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره تا ڕۆژئاواى که‌رکووک و ده‌گاته مه‌خموور ڕۆژ به ڕۆژ جووڵه‌ى چه‌کدارانى داعش زیادتر ده‌بێت، ھۆکاره‌که‌یشى بۆ ھه‌بوونى بۆشاییى ئه‌منى ده‌گه‌ڕێته‌وه، چ له‌نێوان ھێزه عێراقییه‌کان خۆیان بێت، یان له‌نێوان ھێزه‌کانى پێشمه‌رگه و ھێزه عێراقییه‌کان، تیرۆریستانى داعش ڕه‌وشه‌که‌یان قۆزتووه‌ته‌وه بۆ ده‌ستپێکردنى جووڵه‌ى زیاتر، ھه‌تا ڕۆژ به ڕۆژ تیرۆریستانى داعش تاکتیکى خۆیان ده‌گۆڕن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئێمه و عێراقیش نه‌گه‌یشتووینه‌ته ڕێککه‌وتن، تا ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ى په‌یدا بووه پڕ بکرێته‌وه و ڕێگرى له جووڵه‌ى داعش بکه‌ین، ئه‌ویش له ڕێگه‌ى جێگیرکردنى ھێزى ھاوبه‌ش".
هاوکات، فه‌ریق جه‌مال ئێمینکى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه:"ده‌ڤه‌رى مه‌خموور و گوێڕ و چیاى قه‌ره‌چۆغ یه‌کێکه له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ى داعش تێیدا جووڵه ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌و میحوه‌ره ھێزى پێشمه‌رگه خراوه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشى و چوونى ھێزى پێشمه‌رگه‌ش بۆ سنوورى مه‌خموور به‌ھۆى مه‌ترسیى چه‌کدارانى داعشه، پێویسته پێشمه‌رگه‌ش له ئاماده‌باشیدا بێت".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مڕۆ له ژماره 1906 رۆژنامه‌ى هاوڵاتى ره‌شاد گه‌ڵاڵى کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له نه‌ینه‌وا له چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێت:" چوونى هێزه‌کانى پارتى تاکلایه‌نه بووه‌و بۆ پاراستنى بیره نه‌وتییه‌کانه".
ره‌شاد گه‌ڵاڵى ئه‌وه‌ى باسکردووه که بێجگه له لیواى گوڵان و هێزى رۆژ سه‌ر به ئه‌نه‌که‌سه‌ى رۆژئاڤاى کوردستان و هێزى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان که(هێزى حوسێن یه‌زدان په‌نا" له گوێرو مه‌خمور جێگیر کراون".

