‌ناتۆ 10 هێنده‌ ژماره‌ى سه‌ربازه‌کانى له‌ عێراق زیاد ده‌کات

3 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئه‌میندارى گشتى ناتۆ له‌ کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیه‌تیه‌که‌یان بڕیاریداوه‌ ژماره‌ى سه‌ربازه‌کانى له‌ عێراق له‌ 599 سه‌ربازه‌وه‌ بۆ پێنج هه‌زار سه‌رباز زیاد بکه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،18ى شوباتى 2021 یه‌نس ستۆلتنبێرگ، ئه‌میندارى گشتى هاوپه‌یمانى ناتۆ له‌ کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه‌ ژماره‌ى ئه‌ندامانى هێزه‌که‌یان له‌ 500 سه‌ربازه‌وه‌ بۆ پێنج هه‌زار سه‌رباز زیاد بکه‌ن.

هه‌روه‌ها باسى فراوانترکردنى رۆڵى ناتۆى کرد له‌ عێراقدا به‌جۆرێک له‌ رێگاى راهێنانه‌وه‌ پاڵپشتى زیاتر به‌هێزه‌ عێراقییه‌کان بکرێت.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، به‌رنامه‌ى راهێنانه‌که‌ له‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌کانى عێراق و ده‌ره‌وه‌ى به‌غداى پایته‌خت ده‌بێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار