شیعه‌کان یه‌کلابونه‌وه بۆ رێککه‌وتنى بودجه له‌گه‌ڵ کورد
شیعه‌کان داوا ده‌که‌ن 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بدرێته سۆمۆو خه‌رجیی کۆمپانیاکانى هه‌رێمى لێ ده‌ربکرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، شیعه‌کان یه‌کلابونه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێشنیارێکى دیارى کراو بۆ پشکى کورد له بودجه‌ى ئه‌مساڵدا که رۆژانه 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ته‌سلیمى سۆمۆ بکرێت و هه‌رێم شایسته‌ى له‌سه‌دا 12.67 وه‌ربگرێت.
هاوڵاتى له‌رێگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق و ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى که ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد شیعه‌کان ده‌یانه‌وێت وا پیشانى شه‌قامى عێراقى بده‌ن که هه‌موو هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم هاتۆته ژێر کۆنتڕۆڵى عێراق، به‌ڵام له"بنه‌مادا ئه‌وه‌ى له پرۆژه بودجه‌ى 2021 دا هاتووه هه‌ر ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت که رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ده‌کات".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان دووپاتکرده‌وه به کردارى حکومه‌تى هه‌رێم یه‌کلانه‌بۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پێشنیارى شیعه‌کان ده‌دات یان نا، به‌ڵام" نزیکن له رێککه‌وتن".
هاوکات ئه‌وه‌شیان روونکرده‌وه هه‌ر کاتێک هه‌ررێم و عێراق رێکبکه‌ون دواى ده‌رکردنى بودجه‌ى سیادى و حاکیمه "مانگانه زیاتر له تریلۆنێک دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کرێت".