ئه‌م پارێزگایه‌ى هه‌رێم هه‌موو مه‌راسیمێکى قه‌ده‌غه‌کرد
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى کۆرۆنا بریاریانداوه سه‌رجه‌م مه‌راسیم و قه‌ره باڵه‌غییه‌ک قه‌ده‌غه بکه‌ن.
نوخشه ناسیح قایمقامى هه‌ڵه‌بجه راگه‌یاند:"له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا بڕیاردرا که هه‌موو گردبوونه‌وه و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌مانگى ئازاردا قه‌ده‌غه‌یه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که چاودێرى سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌کان و ناوه‌نده‌کانى خوێندن به‌تایبه‌تى ده‌کرێت و ده‌شڵێت:"پێویستیشه ماسک ببه‌سترێت."
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار