بلوچه‌کان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کى سوپاى پاسداران‌دا
له‌ئێستادا کۆنترۆڵى چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌کى پارێزگاى به‌لوچستان له ده‌ستى خه‌ڵک دایه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له به‌رده‌وامى سه‌رهه‌ڵدانى خه‌ڵکى به‌لوچ، له شارى کورینى سه‌رجه‌نگه‌ل ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کى سوپاى پاسدارانى ده‌سه‌ڵاتدا.
سه‌رهه‌ڵدانى خه‌ڵک له پارێزگاى به‌لوچستان به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ى شوباتى 2021،له شار و شارۆچکه‌کانى دیکه‌ى ئه‌و پارێزگایه خه‌ڵک هاتنه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی‌یان له خه‌ڵکى سه‌راوان کرد.
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، خه‌ڵکى به‌لوچ له شارۆچکه‌ى کورینى سه‌رجه‌نگه‌ڵ بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى خۆیان به‌رامبه‌ر کوشتنى سوختبه‌رانى به‌لوچ ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کى سوپاى پاسداران‌دا له‌و شارۆچکه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رباز و پله‌داره‌کانى ده‌سه‌ڵات شوێنه‌کانیان جێهێشتووه و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان هه‌ڵدێن.
به په‌ره‌سه‌ندنى سه‌رهه‌ڵدانى به‌لوچه‌کان، باس له‌وه‌ده‌کرێت که ژماره‌یه‌کى زۆر له چه‌کدار و سه‌ربازه‌کانى ده‌سه‌ڵات له شارى سه‌راوان، که خه‌ڵکى ئه‌و شاره نیین، چوونه‌ته ترمیناڵى ئه‌و شاره و سه‌راوان به‌جێ ده‌هێڵن.
له‌ئێستادا کۆنترۆڵى چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌ک له پارێزگاى به‌لوچستان له ده‌ستى خه‌ڵک دایه و هێزه ئه‌منیى و سه‌ربازییه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئه‌و شوێناندا نه‌ماوه.