هاتوچۆى هه‌ولێر: سبه‌ینێ شه‌قامى 150 مه‌ترى به‌ڕووى شۆفێراندا ده‌کرێته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ دووشه‌ممه شه‌قامى 150 مه‌ترى به‌ڕووى شۆفێراندا ده‌کرێته‌وه:
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر:
سه‌رجه‌م شوفێران و هاووڵاتیانى به‌ڕێزمان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که‌وا له رۆژى یه‌کشه‌ممه 28ى شوباتى 2021 له کاتژمێر 8:00ى سه‌ر له‌به‌یانى به‌شى یه‌که‌مى شه‌قامى 150 مه‌ترى به‌ڕووى شوفێراندا ده‌کرێته‌وه بۆ هاتووچۆکردن، له‌پاش ئه‌وه‌ى که به‌فه‌رمى له رۆژى پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه کرایه‌وه.
به‌هیواى ئه‌وه‌ى که شوفێران سوود له‌و شه‌قامه وه‌ربگرن و به‌پێى یاسا و رێنماییه‌کانى هاتووچۆ به‌کارى بێنن و به‌و خێراییه‌ش لێخوڕینى تیادا بکه‌ن، که به‌هێماکان دیاریکراوه.
بۆلاینى چه‌پ 110کم وهه‌ردووک لاینى ناوه‌ندیش بۆخێرایى 100کم ولاینى لاى راسته‌ش بۆ خێرایى 80کم، که ده‌بێت بارهه‌ڵگره‌کان ته‌نها له‌و لاینه لێخوڕین بکه‌ن و به‌درێژایى رێگاکه‌ش لاینى خزمه‌ت هه‌یه له‌لاى راست، که ده‌توانن بۆ حاڵه‌تى له‌ناکاو بۆ وه‌ستان به‌کارى بێنن.
به‌هیواى سه‌لامه‌تى بۆهه‌مو لایه‌ک
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر