یه‌به‌شه‌ هه‌موویان ئێزیدین‌و خه‌ڵکى ده‌ره‌وه‌ى شه‌نگالیان له‌گه‌ڵدا نییه‌

فه‌هد حامد، قایمقامى ناوه‌ندى شه‌نگال بۆ ‌هاوڵاتى:

3 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: عهمار عهزیز. دهۆک

قایمقامى شهنگال ئاماژه بهوه دهدات کهههشت هێزى جیاواز و سهرهکى لهسنورى قهزاى شهنگالدا بوونیان ههیهو دهشڵێت:» تهنها لهشکرى عێراق و پۆلیسى ناوخۆ لهگهڵ ئهمنى وهتهنى لهناو سهنتهرى شاردا ماون».

فههد حامد، قایمقامى ناوهندى شهنگال، لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى ئهوه دووپاتدهکاتهوه کههێزهکانى حهشدى شهعبى و یهبهشه لهناو قهزاى شهنگالدا نهماون.

فههد حامد لهدایکبووی1965، دهرچووى ئامادهییهو خهڵکى شنگاله، لهساڵی2004 تائێستا ئهندامى ئهنجومهنى قهزاى بهعاجه، لهدواى رووداوهکانی 16ی ئوکتۆبهر  2017کراوهته قایمقامى قهزاى شەنگال.

هاوڵاتى: چهند هێز لهئێستا لهسنورى قهزاى شهنگال بوونیان ههیه؟

فههد حامد: ههشت هێزى سهرهکى ئێستا لهسنورى قهزاى شهنگالدان کهههر یهکێکیان ژمارهیهک سهربازییان ههیه کهپێکهاتوون له(لهشکرى عێراقى بهههموو بهشهکانى گهورهترین دهستهڵات لهژێر دهستى ئهواندایه، پۆلیسى ناوخۆ ، ئهمنى نیشتیمانی، حهشدى شهعبى، فەوجی تهوارى، یهبهشه لهگهڵ ئاسایشى پاراستنى ئێزدیخان سهر بهیهبهشه، پاسهوانى دامودهزگاکانى حکومهت، فهوجى قاسم شهشۆ سهر بهوهزارهتى پێشمهرگه لهمهزارگاى شهرفهدینن، هێزى پاراستنى ئێزدیخان سهر بهحهیدهر شهشۆ).

هاوڵاتى: ئهو ههشت هێزهیه ههموویان لهسهنتهرى شهنگالن یا بڵاوبوونهتهوه بۆ سهر تهواوى قهزایهکه

فههد حامد: دواى رێککهوتنى عێراق و ههرێم ، هێزهکانى حهشدى شهعبى و یهبهشه بارهگاو شوێنهکانى خۆیان لهسهنتهرى شارهکه چوڵکردووه، تهنها لهشکرى عێراق و پۆلیسى ناوخۆ لهگهڵ ئهمنى وهتهنى لهناو سهنتهرى شاردا ماون.

ئهو قسانه هیچ راست نین کهدهوترێت هێشتا یهبهشه لهناو سهنتهرى شاردایه، ههموو هێزهکانى قهزاى شهنگال پایبهندیان بهڕێککهوتنهکهوه کردووهو هیچ کێشهیهکى ئهمنیمان نیه.

هاوڵاتى: هێزهکانى یهبهشه ههمووى خهڵکى شهنگالن یان کهسانى بیانیش لهناو رێزهکانى یهبهشهدا؟

فههد حامد: هێزهکانى یهبهشه لهسهدا 95%ی ئێزیدین و خهڵکى شهنگالن، بهشێکى کهم عهرهبى ئێزدى تێدایه لهڕیزهکانى ئهواندایه، هیچ کهسێکى بیانى دهرهوهى شهنگال لهناو یهبهشهدا بوونى نییه، ئهو قسانه راست نیین کهسانى دیکه لهناو یهبهشهدا بوونى ههبێت ههموویان شهنگالین.

هاوڵاتى: چیاى شهنگال لهژێر دهسهڵاتى چ هێزێکدایه؟

فههد حامد: چیاى شنگال بۆ ئێمه ئایین و دایک و باوکمانه، ئهوهنده پیرۆزه ناتوانم وهسفى بکهم، گهورهترین پاڵپشت و هاوکاریى ئێزدییهکان بوو له 3ى ئابى 2014، ئێستا چیایهکه لهژێر دهستهڵاتى لهشکرى عێراقدایه لهبهرزترین شوێنى چیاکه ئاڵاى عێراق بهرزکراوهتهوه.

هێزهکانى یهبهشه لهخوارووى چیاکهدان، ههروهها نزیکهى ههزارو (500) خێزانى ئاواره هێشتا لهدهوروبهرى چیاکهدان و نهگهڕاونهتهوه بۆ سهر زێدى خۆیان، لهبهرئهوهى نهیانتوانیوه بچنهوه ناو ماڵه وێرانبووهکانیان.

هاوڵاتى: تائێستا چهند ئاوارهى شهنگال گهڕاونهتهوه زێدى خۆیان؟

فههد حامد: گهڕانهوهى ئاوارهکان بۆ ناوچهکانى خۆیان بهردهوامه، تائێستا نزیکهى (22) ههزار کهس گهڕاونهتهوه سنورى قهزاکه، بهڵام رێژهیەکى یهکجار زۆر هێشتا نهگهڕاونهتهوه، چونکه پێش هاتنى داعش ژمارهى نیشتهجێى قهزاى شهنگال زیاتر له (80) ههزار کهس بووه.

هاوڵاتى : راسته ئاوارهکان لهبهر نهبوونى سهقامگیریى ئهمنى و مهترسى بۆردوومانى فرۆکه جهنگیهکانى تورکیا ناگهڕێنهوه؟ یان هۆکارێکى دیکه ههیه؟

فههد حامد: پێش 2017 کۆمهڵێک کێشهى ئهمنیى ههبوو، بهڵام دواى دهستبهکاربوونم لهتهمموزى 2017 تائێستا هیچ کێشهیهکى ئهمنیى گهوره دروست نهبووه کهشایهنى باسکردن بێت، دۆخى ئهمنى زۆر سهقامگیره لهشهنگالدا، راسته ژمارهیهکى زۆر لههێزى جیاواز لهسنورى قهزایهکهدا ههیه، بهڵام نهبوونه کێشه بۆ خهڵکى ناوچهکه، بهپێچهوانهوه زۆر هاوکارمانن بۆ سهقامگیرى ناوچهکه، نهگهڕانهوهى ئاوارهکان پهیوهندى بهدۆخى ئهمنییهوه نیه، بهڵکو ههندێک شتى ترن.

هاوڵاتى: تائێستا چهند فهرمانگهى حکومى لهشهنگال کراونهتهوه؟

فههد حامد: لهسهدا70% فهرمانگهکانى حکومى کراونهتهوه، تهنها 30% ماون کهبکرێنهوه.

ئهوانهى کراونهتهوه ئهمانهن (شارهوانی، تهندروستی، ئاو، پهروهرده، دادگا، کارهبا، چاندن) ئهوانهى نهکراونهتهوه تائێستا (رهگهزنامه، کهشوههوا، تاپۆ، ڤێتهرنهری، بانکى زراعهو فهرمانبهران، شوێنمان ههیهو فهرمانبهریش ههیه)، بهڵام بههۆکارى سیاسى نهکراونهتهوه.

هاوڵاتى: بۆچى تائێستا بهشێکى زۆر لهشوێنه گشتییهکان و خانووهکانى ناو قهزاکه نۆژهن نهکراونهتهوه؟

فههد حامد: لهکاتى هێرشى داعش بۆ سهر شهنگال لهسهدا 85٪ی ناوچهکه وێران و خاپور کراوه، بهداخهوه حکومهتى عێراق تائێستا وهک پێویست پارهى بۆ ئاوهدانکردنهوهى ناوچهکە خهرج نهکردووه.

ژمارهیهک شهقام نۆژهن کراوهتهوه، بهڵام رێژهکه کهمه، بهپێى زانیارییهکانم لهماوهى سێ ساڵى رابردوو بهغدا نزیکهى (25) ملیار بۆ نۆژهنکردنهوهى ناوچهکه خهرجکراوه، ئهوهش پارهیهکى کهمه بهراورد بهو وێرانکارییهى لهشهنگال کراوه.

تائێستا هیچ خانوویهکى هاووڵاتیان لهسهنتهرى شارهکه نۆژهن نهکراوهتەوە، دهیان جار داوامان لهبهرپرسان کردووه ناوچهکه نۆژهن بکهن، بهڵام بێسوود بووهو حکومهتى عێراق وهڵامى پێویستى نهداوینهتهوه.

هاوڵاتى: هێزهکانى کوردى بهتایبهت پارتى و یهکێتى چهکداریان ههیه لهشهنگالدا؟

فههد حامد: پارتهکانى کوردى هیچ چهکدارێکیان نیه لهسنورى قهزاکه، یهکێتى بارهگاى خۆى ههیه، بهڵام هیچ هێزێکى چهکداریان نیه، پارتیش هێشتا نهگهڕاوهتهوه شهنگال.

هاوڵاتى: لهمانگى تشرینى یهکهمی2020 بهغداو ههولێر لهسهر ئاسایى کردنهوهى دۆخى شهنگال و پێکهێنانى ئیدارهیهکى نوێ رێککهوتن، ئهم رێککهوتنه بهکوێ گهیشتووه، ئێوه لهگهڵیدان؟

فههد حامد: ههر رێککهوتنێک لهسهر شهنگال بکرێت بهبێ وهرگرتنى راوبووچونى ئێزدییهکانى شهنگال زۆر قورسه جێبهجێ بکرێت، ئهوهى کراوه تهنها هێزهکانى یهبهشهو حهشدى شهعبى لهسهنتهرى شار دوورکهوتوونهتهوه، هێشتا یهک خاڵى رێککهوتنهکه جێبهجێ نهکراوه، ئێمه خاوهنى شهنگالین دهبێت یهکهمجار راى ئێمه وهربگیرێت، لهگهڵ رێککهوتنى بهغداو ههولێر نین ههربۆیه تائێستا جێبهجێ نهکراوه.

هاوڵاتى: چهند رێکخراوى ناوخۆیى و نێودهوڵهتى لهشهنگال کاردهکهن؟

فههد حامد: ئهو ئاوهدانکردنهوهیەى ئێستا ههیه بهشى زۆرى لهلایهن رێکخراوهکانى ناوخۆو بیانى جێبهجێ دهکرێت، دهیان خوێندنگا و شهقام و فهرمانگهکانى حکومهتیان نۆژهن کردووهتهوه، ژمارهیان زۆره ههر یهکێکیان دهیان پڕۆژهیان لهشهنگال جێبهجێ کردووه، بهنموونه رێکخراوێک (200) خانووى هاووڵاتیان لهگوندى سوڵاغ نوژهن دهکاتهوه، ئهگهر بههاوکارى رێکخراوهکان نهبوایە ئهو (22) ههزار خێزانانه نهدهگهڕانهوه زێدى خۆیان.

هاوڵاتى: بۆچى تائێستا کێشهکانى شهنگال یهکلایى نهکراونهتهوه کێ زیاتر بهرپرسه بهغدا یا ههرێمى کوردستان؟

فههد حامد: ههردووکیان بهرپرسن، ئێمه عێراقین، ئاڵاى عێراق لهسهر سهرى خۆمان دادهنێن و رێز لهسهروهرى عێراق و یاساکانى دهگرین، دهیان بهرپرسى عێراقى لهوهزیرو تادهگاته نوێنهرى سهرۆک وهزیرانى عێراق هاتوونهته شهنگال، بهڵام تائێستا ئاستى خزمهتگوزارى بهراورد لهگهڵ ئهو وێرانکارییهى لهشهنگال کراوه زۆر کهمه.

ساڵى 2018 نوێنهرى سهرۆک وهزیرانى عێراق هاته شهنگال باسى (40) خاڵى کرد کهجێبهجێ بکرێن، بهڵام بهداخهوه دواى زیاتر لهدوو ساڵ یهک خاڵیش جێبهجێ نهکراوه، شهنگال بووەته دۆسییهیهکى نێودهوڵهتى و ههرێمى، ئیرادهیهکى بههێزى پێویسته تاکێشهکان چارهسهر بکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار