لە زانكۆی سلێمانی پشكنینی كۆرۆنا بۆ خوێندكاران و مامۆستایان دەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دووباره‌ په‌تای كۆرۆنا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌ پشكنین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات.

ڕه‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی  ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29-3-2021 له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و به‌ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی پشكنین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ده‌كرێت.

وتیشی: به‌هۆی ده‌وام و هه‌روه‌ها بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكاران له‌ به‌شه‌ ناوخۆیی و هۆڵه‌كانی خوێندن، بڕیار درا پشكنین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستا و خوێندكاران بكرێت.

سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كرد بۆ ناردنی چه‌ند تیمێكی پزیشكی بۆ پشكنینی مامۆستا و خوێندكاران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار