سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایی: نزیکه‌ى 140 هه‌زار که‌س داده‌مه‌زرێندرێن
68 هه‌زار که‌س بۆ که‌رتى ته‌ندروستى ته‌رخان ده‌کرێت و 70 هه‌زاریش بۆ وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌کان
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌پێى یاساى بودجه‌ى فیدراڵى ساڵى 2021، نزیکه‌ى 140 پله‌ى وه‌زیفى بۆ خاوه‌نى ژماره‌یه‌ک له بڕوانامه‌کان ته‌رخانکراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021، هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له یاساى بودجه‌دا حاڵه‌تى تایبه‌تى بۆ دامه‌زراندنى خاوه‌ن بڕوانامه باڵاکان و یه‌که‌مى ئاستى زانکۆکان له‌به‌رچاوگیراوه، به‌جۆرێک 68 هه‌شت هه‌زار پله‌ى وه‌زیفى بۆ به‌شه ته‌ندروستیه‌کانى وه‌ک پزیشک و په‌رستار، ده‌رچوانى به‌شه پزیشکیه‌کان ته‌رخانکراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که نزیکه‌ى 70 هه‌زار پله‌ى وه‌زیفى بۆ فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌کان که پێکدێت له شاره‌وانی، ئاو، ئاوه‌ڕۆ، ئه‌مینداریه‌تى گشتى به‌غدا ته‌رخانکراوه.
هاوکات، جبورى باسى له‌وه‌شکرد، له‌چوارچێوه‌ى یاساى پله‌کانى دامه‌زراندن، ده‌توانرێت 15 هه‌زار که‌س له‌خاوه‌ن بڕوانامه باڵاکان و یه‌که‌مه‌کانى سه‌ر ئاستى زانکۆکان دابمه‌زرێندرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق یاساى بودجه‌ى عێراقى په‌سه‌ندکرد و رایگه‌یاند، پێویسته جێبه‌جێکردنى به‌نده‌کانى یاساى بودجه له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان بێت و پشتیوانى له چاکسازى ئابورى بکات.