مه‌سرور بارزانى داوا له‌به‌غدا ده‌کات به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم بنێرن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا ده‌کات حکومه‌تى فیدراڵی، پابه‌ندبوونه‌کانى خۆى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى کوردستان تایبه‌ت به یاساى بودجه‌ى گشتیى جێبه‌جێ بکات و به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا بنێرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى نیسانى 2021، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم پێشوازى له ستیفن هیکى باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق کردووه و "به توندى سه‌رکۆنه‌ى هێرشه‌کانى ئه‌م دواییانه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى کرد و پشتگیریى هاوپه‌یمانانى بۆ هه‌رێمى کوردستان دووپاتکرده‌وه."
به‌پێى راگه‌یه‌نراوى کۆبوونه‌وه‌که ستیفن هیکى رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ى سنورێک بۆ ئه‌و هێرشانه دابنرێت و کۆتای‌یان بێت، جه‌خت له گرنگیى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه و ناردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵى کرایه‌وه.
مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، که باڵیۆزى به‌ریتانیا ستایشى چاکسازییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى کرد، به تایبه‌تى چاکسازییه‌کانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ئاماده‌یى وڵاته‌که‌شى بۆ پشتیوانیکردنى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ربڕی.
لاى خۆشییه‌وه، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، سوپاسى پشتگیریى هه‌ڵوێستى به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانانى کرد و داواى کرد حکومه‌تى فیدراڵی، پابه‌ندبوونه‌کانى خۆى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى کوردستان تایبه‌ت به یاساى بودجه‌ى گشتیى جێبه‌جێ بکات و به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا بنێرێت.و