ئێمە و هەڕەشەکانی سەر هەرێم!
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارێز عەبدوڵڵا
هەرچەندە قەوارەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتی عراق پێگەیەکی دەستووریی گرنگ و تایبەتی هەیە، بەڵام نا جێگیریی بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و عراقیش بە تایبەتی مایەی دڵنیایی و سەقامگیری نین.
هێشتا هەڕەشە دەرەکییەکان مەترسی گەورەن بۆ سەر ئەم قەوارەیە، بەڵام گەورەترین مەترسی نین بەڵکو مەترسی ڕاستەقینە سیستەمە حوکمڕانییە سەقەتەکە و سەرکردایەتییەکەیەتی، چونکە ئەو سەرکردایەتییە لە جیاتیی هەنگاونان بە ئاراستەی چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پتەو کردنی پێگە ئابووری، سەربازی و سیاسیەسیەکانی هەرێم، نەک هەر بێباکە، بەڵکو رۆژ دوای رۆژ بە پێچەوانەی ئاڕاستەی ڕاست هەنگاو دەنێ.
بابهتی پهیوهندیدار