نامەیەکی كراوه بۆ بەڕێز مەسعود بارزانی

2 كاتژمێر لەمەوپێش



مەحموود مەمەدئاغا

دوای سڵاو  و ڕێز

ڕێزدار جەنابی کاک مەسعود، وێڕای بوونی جیاوازیی بیروڕای سیاسی و لە دەرەوەی ئینتیمای حزبی، بە چاوخشانێكی خێرا بەسەر ڕووداوەكانی ئەم دواییەی رۆژئاڤادا و ئەو مەترسییە گەورەیەی لەسەر براو خوشكەكانمان هەیە، بینیمان گەلەكەمان وەك هەمیشە بێ دۆست مایەوە، وەك جەنابتان فەرمووتان؛ ئەگەر خۆمان هەبین هەموو شتێک هەیە، خۆشمان نەبین، هیچ شتێک نییە. ئەمڕۆ رۆژئاڤا بەتایبەتی و گەلی كورد بەگشتی لەم هەلومەرجە تەمومژاوییەدا  چاویان لەسەر سیاسەتی حەكیمانە و عەقڵی سەلیم و  دیبلۆماسیی جەنابتانە.

گومان لە دڵسۆزی  بەڕێزتان ناكرێت، چونكە تەمەنی خۆتان لەسەر پرسی نەتەوایەتیی گەلی کورد داناوە و لە ئێستایشدا هاوكارییەکانی ڕێكخراوی خێرخوازیی بارزانی جێگای ڕێز و تەقدیرن، بەڵام تینوویەتی گەلی كورد ناشكێنێ و چاوەڕوانییان لە تۆ وەک تاکە سەرکردەیەکی نەتەوەیی و هیوای گەلێک لەوە زیاترە. جەنابتان وەك سەركردەیەكی سیاسیی کورد بەرگێكی باوكانەتان لەبەردایە و خاوەندارێتی هەموو ناخۆشییەكانی ئەم میللەتە دەكەیت، بێگومان ئەمەش وەک سەروەرییەکی گەورە لە مێژووی جەنابتان دەمێنێتەوە، گەلی كورد چاوەڕێی هەڵوێستی باوكانەیە لێتان لەم چرکەساتەدا و لەم دۆخی هیوابڕانەدا هەموو هیوای گەلی كورد لەسەر بەڕێزتان هەڵچنراوە. بۆیە هەموومان چاوەڕێین خۆتئاسایی لەم گێژاوە نەخوازراوە ڕزگارمان بکەیت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار