شۆڕشی شاماران ئەم شۆڕشە واتای بە هەموو شتێک داوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ئارام قادر سابیر

شۆڕشی واتادار و واتاپێدەرە، واتای بە ژن و ژیان، بوون و نەبوون، ئازادی و شەهیدبوون، ژینگە و سروشت، نەتەوە و کۆمەڵگە، کولتور و شوناس، زمان و ڕاز و ڕەمز، هونەر و سەما، خەبات و سیاسەت، ئاشتی و جەنگ، گۆرانی و چەک، ئەشکەوت و چیا، هزر و کەسێتی، ئاکار و بەها، هێز و ئیرادە و خۆسەریی، خۆناسی و دوژمنناسی…

جا چی ماوە واتای پێنەدا؟ لە ئەفسانە و داستان و مێژووی ئێمەدا پڕواتاترین شۆڕشە…
بژی شۆڕشی گەل و نەتەوە، بژی شۆڕش و خەبات و بەرخودانی شکۆمەندانە، بژی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی!

دەزانین و چاک دەتانناسین، کە چۆن ترس لە بوونی واتاداری ئێمە، ڕۆحی سمیون، داغانی کردوون و خەریکە هەزاران کاژ و ماسکتان فڕێدەدەن هێشتا ناگەنەوە و نابنەوە بە خۆتان، ئەی نامۆترین و بەدگۆڕاوترین داگیرکارەکان.

شۆڕشی پڕ ڕاز و ڕەمزی ئێمە لەوە قوڵترە کە دەیبینن و تێیناگەن، شۆڕشی ئاوەز و حەقیقەتێکە، کە حەقیقەتەکە خۆی شۆڕش و ئەڤیندارییە، کوردان ژیانی بە شەهامەت و مردنی بە کەرامەتیان یەکسان کردووە.

کەزی و بسکێک ببڕن، هەزاران کەزی و بسکی دیکە دەهۆنینەوە، ئەم شۆڕشە شۆڕشی چنین و هۆنینەوە و شیرازە و ڕێبازی حەقیقەتە، ڕێگەی پڕ ڕێبواری ئەویندارانی حەقیقەت، بە تەنیا کاروانێک نییە، ژیار و شارستانییەتێکە لە سەروو مێژوو، ئەو مێژووەی ئێوە هەمیشە هەوڵی شێوانی دەدەن. 

بەڵێ هەر ڕۆژ هەزاران تەنافی سێدارە، لە کەزی و بسکی فرە ڕەنگ دەهۆنینەوە بۆتان، کۆتایی بە زەلیلی و گەردن کەچیتان دێنین ئەی نەزان و نەفام و بەربەریەکانی بیابان، شۆڕشی شاماران ڕزگارتان دەکات هەی خۆنەناس و خوانەناسان!
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار