توركیا ناوچەكانی ناحیەی كانی ماسێ بۆردومان دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەی گەلی هەسپا لە نزیک گوندی بازێ لە ناحیەی کانی ماسێ بۆردوومان دەکات. 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا چه‌ندجارێك گه‌لی "هه‌سپا"یان له‌ نزیك گوندی بازێ له‌ ناحیه‌ی كانی ماسی سنوری پارێزگای دهۆك بۆردومانكردوه‌، له‌ناو ناحیه‌كه‌شه‌وه‌ ده‌نگی موشه‌كه‌كان بیستراون.

رۆژی 23ی (نیسان/4)ی 2021، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی بۆ هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، شوێنه‌ی جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ هه‌رێمی كوردستانه‌.

دوای ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه‌" رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی هێرشه‌كانی توركیا، هه‌ڵمه‌تی شۆرشگێڕی "هه‌ڵۆكانی زاگرۆس"یان له‌دژی سوپای ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستپێكردوه‌.

له‌ناوه‌ڕاستی مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2020ه‌وه‌، توركیا هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌چڕی ده‌ستپێكردوه‌ و له‌ تا ئێستاش به‌ به‌رده‌وامی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا روده‌دات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار