نێچیرڤان بارزانی: هەموو هەوڵێكمان بۆ پاراستنی یەكڕیزی نێوان لایەنەكانە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەمو هەوڵی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە کە یەکڕیزی نێوان لایەنەکان بپارێزن و لەبارەی دەستورەوە لەگەڵ لایەنەکان لە گفتوگۆدان و هەوڵی جددی هەیە مەسەلەی دەستور چارەسەر بکرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە 4ی ئایاری 2021 لەسلێمانییە و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتی و حیزبی سۆسیالیست کۆدەبێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بۆ میدیاكان رایگەیاند، ناتوانین لهم قۆناغهدا باس له هاوپهیمانێتى لایهنهكان بكهین، دوای هەڵبژاردنەکان پێویستە هەماهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەبێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانله به رۆژنامهوانى راگهیاند، "پێشتر کۆبوونەوەیەکمان کرد لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیارماندا سەردانی حیزبەکان بکەین و لەگەڵ حیزبەکان هەوڵی جیددی بدەین بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی لە هەرێمی کوردستان هەن، کەمیان بکەینەوە."
سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "ویستویانە "هەوڵ بدەین لەسەر دەستوور هەندێک بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ بکەین لەگەڵ حیزبەکان."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دهڵێت، دوای هەڵبژاردنیش پێویستە کۆدەنگی لەنێوان حیزبەکان هەبێت، گوتی، "پێویستە هەموو حیزبەکان چوارچێوەیەک بدۆزنەوە بۆ هاوئاهەنگی، چونکە ئەگەر هەموومان پێکەوەبین، ئەوکاتە دەتوانین هەندێک لەو دەستکەوتانەی خۆمان لە بەغدا جێبەجێ بکەین، ئەگەر پەرتەوازە بین، بەبێ شک، هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم دەبێت و هەموو هەوڵی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەوەیە بتوانین ئەو یەکڕیزییە دروست بکەین."
ئەوەشی خسته ڕوو، لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە کۆبوونەوە و گفتوگۆدان بۆ دانانی میکانیزمێک کە ئەوەش کاری پەرلەمان دەبێت. "بەڵام بە دڵنیاییەوە هەوڵی جیددی هەیە بۆ ئەوەی دەستوور جێبەجێ بکرێت."
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند. دواتر سەردانی دەباشانی کرد و لەگەڵ یەکێتی کۆبووەوە.
