ئێرانیه‌کان دژى کۆماری ئیسلامى ئێران سه‌ما ده‌که‌ن

6 ساڵ لەمەوپێش



یاد قوربانی
هه‌ڵمه‌تى پۆستکردنى ڤیدیۆى سه‌ما کردن له‌ سۆشیاڵ میدیا له‌ لایه‌ن ئێرانییه‌ ئازادى خوازه‌کان و لایه‌نگرانیان له‌ سه‌رانسه‌رى جیهانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت که‌ مایده‌ هۆژابرى که‌ کچێکى ١٩ ساڵى ئێرانییه‌ له‌سه‌ر سه‌ماکردن ده‌ستگیرکرا.


مایده‌ خاوه‌نى ئه‌کاونتێکى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى ئینسته‌گرامبوه‌ و تاوانه‌که‌ى دانانى ڤیدیۆیه‌کى خۆى بووه‌ که‌ له‌ ژوورى نوستنه‌که‌یدا، به‌ ده‌م گۆرانییه‌کى ڕۆژئاواییه‌وه‌ سه‌ما ده‌کات. ئه‌و به‌ بێ هیچ ئاگادارییه‌ک له‌ مانگى پێنجدا و به‌ تۆمه‌تى بڵاوکردنه‌وه‌ى فه‌ساد ده‌ستگیر ده‌کرێت و ئه‌کاونته‌که‌ى ئینسته‌گرامى داده‌خرێت.


تا دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر، که‌س نه‌یده‌زانى مایده‌ چى لێ به‌سه‌رهاتووه‌، تا له‌ به‌رنامه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنى حکومیدا به‌ ناوى 'ڕێگاى هه‌ڵه‌' ده‌رکه‌وت، که‌ تیایدا هه‌وادارانى ناسیانه‌وه‌. له‌ به‌رنامه‌که‌دا مایده‌ به‌ گریانه‌وه‌ دانى به‌ تاوانه‌که‌یدا ده‌نا و ده‌یوت سه‌ماکردن تاوانه‌ و بێ ئاگادارى دایک و باوکى ئه‌و کاره‌ى کردووه‌. 


ده‌ستگیرکردن و شه‌رمه‌زارکردنى مایده‌ لاى ئێرانییه‌ ئازادیخوازه‌کانى دژى ڕژێمى ئیسلامى و لایه‌نگرانیان ده‌نگى دایه‌وه‌، وه‌ک کارێکى به‌رهه‌ڵستکارى به‌ سه‌دان ڤیدیۆى سه‌ماکردن له‌ له‌ لایه‌ن ئێرانى و غه‌یره‌ ئێرانیه‌کانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، به‌ تایبه‌تیش تویته‌ر له‌ ژێر هاشتاگی: #برقص_تا_برقصیم (سه‌ماکه‌ تا سه‌مابکه‌ین).
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار