نرخی نەوتی خاو گه‌یشته‌ 69 دۆلار

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 37 سەنتە، هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 66 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی ئایاری 2021، بڵاویکردەوە، بەهۆی کەمکردنەوەی رێکارە خۆپارێزییەکان و کەرەنتینەی گشتی لەئەمریکا و ئاسانکردنەوەی رێکارەکانی گەشتکردن لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە،  ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای نەوت بەڕێژەی %2 بەرزبووەوە.

بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار