رۆمانی "زۆربای ئێرانی" و چه‌ند سه‌رنجێك
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارام حسێن
"زۆربای ئێرانی" ناونیشانی رۆمانێكی قادر عه‌بدوڵڵا رۆماننووسی ناوداری ئێرانه كه تا ئێستا وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌كی سیاسی له هۆڵنده ده‌ژی، شه‌فیقی حاجی خدر له هۆڵه‌ندییه‌وه وه‌ریگێڕاوه بۆ زمانی كوردی. بۆ زانیاری خوێنه‌ران ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستمه قسه له‌سه‌ر هه‌ندێ ده‌سته‌واژه بكه‌م كه وه‌رگێڕ تێكهه‌ڵكێشی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی كردووه، مه‌به‌ستم نه‌بووه خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵ بۆ رۆمانه‌كه بكه‌م. كاتێكیش قسه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ ده‌سته‌واژه ده‌كه‌م وه‌ك پسپۆڕی زمان خۆم نا ناسێنم و ئه‌وه بواری من نییه، ئه‌وه‌نده‌م له‌سه‌ره وه‌ك خه‌مخۆرێك كۆمه‌ڵێ تێبینی و ره‌خنه كه له‌لام كه‌ڵه‌كه بووه بیانخه‌مه دووتوێی وتارێكه‌وه.
به كورتی رۆمانه‌كه باس له ژیانی كه‌سێك ده‌كات كه ده‌رهێنه‌ری سینه‌ماییه، هه‌ر له منداڵییه‌وه ژیانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه تا له ئێرانیش بووه توانیویه‌تی كۆلێژی هونه‌ر به‌شی سینه‌ما ته‌واو بكا‌و ببێته ده‌رهێنه‌رێكی ناودار له ناوخۆی ئێران‌دا، هه‌میشه ویستوویه‌تی له زوومی كامێراكه‌یه‌وه گشت ئه‌و رووداو و كاره‌ساتانه‌ی هه‌ناسه‌ی له كۆمه‌ڵگای ئێرانی بڕیبوو، ئه‌م بتوانێ بیانباته ناو سینه‌مای ئێرانییه‌وه، به هیممه‌تی خۆی و ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی هاوكار و هاوپیشه‌ی بوون چه‌ند كارێكی سینه‌مایی به ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نن و خودی سوڵتان خۆی قوربانییه‌كی زۆر لەو پێناوەدا ده‌دات. له ژیانی منداڵی‌دا تا ئاستێكی زۆر گۆشه‌گیركراوه و دایكی حه‌زی نه‌كردووه بچێته ناو منداڵان.
به‌ڵام له قۆناغه‌كانی تری ژیانیدا و به‌تایبه‌تی له كاتی چوونه قوتابخانه‌ی، کۆتی گۆشەگیرییەکەی دەپسێ و ناچار به‌وه ده‌بێت تێكه‌ڵ به منداڵان ببێ و ئیتر لێره‌به‌دواوه كۆمه‌ڵێك رووداوی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراو كۆی رۆمانه‌كه پێكدێنن تا ئه‌و جێگایه‌ی كه له ئێران هه‌ڵدێ و له وڵاتێكی وه‌كو هۆڵه‌نده خۆی ده‌بینێته‌وه.
له به‌شێكی رۆمانه‌كه‌دا باس له قۆناغێكی سیاسی ئێران ده‌كات كه ته‌ختی حوكمڕانێتییه‌كه‌ی هه‌ڵته‌كێنرا كه ئه‌ویش حوكمی حه‌مه ره‌زا شای په‌هله‌وی بووه تا گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینییه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی لێزانانه ره‌شمه‌كه‌ی به‌لایخۆیدا برد! باسی دوو دۆخی پڕ له سته‌مكاری ده‌كات كه هیچ جیاوازییه‌كیان نییه و ره‌نگه له دڕندایه‌تیدا پێشبڕكێی یه‌كتریان كردبێ.
شاكه‌سی رۆمانه‌كه ناوی ته‌واوی "سوڵتان گوڵستان فه‌راهانجی"یه، له كاتی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وییه‌كاندا په‌یوه‌ندی به به‌رهه‌ڵستكارانی وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌كاو خه‌باتی ژێرزه‌مینی درێژه پێده‌دات، گیانی ململانێ و فیداكاریی سوڵتان ده‌گاته قۆناغێ به هاوكاری خه‌باتگێڕه‌كانی هاوڕێی شاژنی وڵات به بارمته بگرن! له‌ناو رۆمانه‌كه‌شدا چه‌ند به‌شێكی ته‌رخانكردووه بۆ ژیانی چه‌ند كاره‌كته‌رێك كه به به‌رزیی و نزمی زۆردا ده‌ڕۆن و هیچكام له‌و سه‌ختیانه‌ش چۆکیان پێ ناشکێنێت. لە ژیانی سوڵتاندا، ژن وێستگەیەکی گرنگ بووە و زۆرجار گیانی خۆی بۆ خستۆته به‌رده‌م مه‌ترسی و هه‌ر بۆیه وه‌رگێڕ داوایه‌ك ده‌خاته به‌رده‌م نووسه‌ری رۆمانه‌كه كه له وه‌رگێڕانه كوردییه‌كه‌دا ناونیشانی رۆمانه‌كه بگۆڕێ بۆ "زۆربای ئێرانی" كه خۆی له چاپه هۆڵه‌ندییه‌كه‌دا ناونیشانێكی جیاوازتری هه‌یه به‌ناوی "رێچكه‌ی قاپقاپه زه‌رده‌كان" رۆماننووسیش داواكه‌ی قبوڵ ده‌كات. له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه‌دا، رووداوه‌كانی ناوی تووند به خۆیانه‌وه ده‌تبه‌ستنه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌تبه‌ن، به‌ڵام له‌ڕوویه‌كیتره‌وه وه‌رگێڕانه‌كه پڕیه‌تی له كۆمه‌ڵێ ده‌سته‌واژه كه رۆمانه‌كه‌ی گه‌یاندۆته ئاستێك زۆرجار بێزارببی و ده‌ست له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵبگری، ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی وه‌رگێڕ به‌كاریهێناون ناوچه‌یین و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت نامۆن به نووسینی كوردی، گومانیشی تێدا نییه تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی زۆركه‌م یان تا ئاستی نه‌بوون ئه‌و ده‌سته‌واژانه به‌كارنه‌هاتوون و به‌لای خوێنه‌ره‌وه غه‌ریبن! راسته بۆ هه‌ندێ له ده‌سته‌واژه‌كان په‌راوێزێكی بۆ كردووه و شیكردۆته‌وه و ماناكه‌ی خستووه‌ته‌ڕو، به‌ڵام ده‌سته‌واژه‌كان له جێگایه‌كدا به‌كارهێنراون هیچ مۆسیقایه‌كی تیا نییه و له هه‌ندێ رسته‌دا به‌شێوه‌یه‌ك به‌كارهاتوون كه له‌زه‌تی تێدا نه‌هێشتووه و مانای رسته‌كه‌شی به شێوه‌یه‌ك لێكردووه كه ساردبوونه‌وه‌یه‌ك بدات به خوێنه‌ر و به ئاسانی ناتوانرێ له‌سه‌ری بڕۆیت.
با به نموونه‌یه‌ك زیاتر ئه‌وه رۆشنبكه‌ینه‌وه كه ده‌یان ده‌سته‌واژه‌ی تری هاوشێوه‌ی تیایه وه‌كو ئه‌وه‌ی: "هه‌ر بۆیه من شتێكی وێوه‌تریشم كێفه‌ڕات گوت.." ل207 به‌بۆچوونی من چ پێویست ده‌كات دەستەواژەیەكی وه‌كو "كێفه‌ڕات" بێنی و وه‌زیفه‌یه‌كی به‌یتێ و له‌زه‌ت له رسته‌كه‌دا نه‌هێڵی، كه كێفه‌ڕات به مانای كاره‌سات یان شتێكی زۆر ناخۆش دێت، له خواره‌وه هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌م خستوونه‌ته‌ڕو كه هیچ پێویستی نه‌ده‌كرد رۆمانه‌كه‌ی پێ قورس بكرێت.
ره‌نگه وه‌رگێڕ پێیوابێت هێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژانه بۆ ناو دەقێکی ئەدەبی، زمانه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات، به‌دیوێكدا له‌گه‌ڵیدام و له‌و رووه‌وه هیچ تێبینییه‌كم له‌سه‌ری نییه، به‌ڵام سیحری هێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژه ناوچه‌ییانه بۆ ناو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌تی و بواری نووسین به گشتی، له‌وه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه كه بزانرێ چۆن تێهه‌ڵكێشی رسته‌كانی ده‌كه‌یت و جۆرێك له مۆسیقای به‌یتێ و له زه‌وقی خوێنه‌ر نه‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به ره‌وانی له‌سه‌ری بڕوات. به‌ڵام له هه‌ندێ جێگای وه‌رگێڕانه‌كه‌دا به جوانی هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی به‌كارهێناون كه بارگاوین به ره‌وانییه‌ك كه به باشی هه‌م خوێنه‌ر له‌سه‌ری ده‌ڕوا و هه‌م وه‌زیفه‌ی زمانی به جوانی گه‌یاندووه، وه‌كو ئه‌وه‌ی: "كاتێكی زۆر دڕدۆنگ و ناخۆش بوو." ل246 ئه‌گه‌ر په‌راوێز بۆ ده‌سته‌واژه‌ی دڕدۆنگ-یش نه‌كه‌یت گرنگ ئه‌وه‌یه جۆرێك له مۆسیقای تیایه و ئه‌گه‌ر خوێنه‌ری جددی مانای وشه‌كه‌ش نه‌زانێ په‌ناده‌باته لای شاره‌زایانی زمان و ئه‌و فه‌رهه‌نگانه‌ی زاراوه‌ی وشه‌ی كوردی‌یان شیكردۆته‌وه. با سه‌رنج له‌و ده‌سته‌واژه ناوچه‌ییانه بده‌ین كه له وه‌رگێڕانه كوردییه‌كه‌دا به‌كارهاتوون.. * منیش به پرسنییه‌وه زه‌رفه‌كه‌م كرده‌وه. ل20 * كیژه‌كه‌ی له گه‌ڵ زراسكێك له دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی دارستانه‌كه‌دا ده‌ژیا/ زراسك - منداڵی ساوا. ل43 * هه‌ربینا ژنان لێوه‌ژوور كه‌وتن. ل41 * به‌ڵكو زیاتر له فراژیبوون و ته‌واو عه‌یاریشدا شته‌كان باسبكاو بیانگڕێته‌وه.ل45 * رۆژێكیان له هیكه‌وه هه‌موو نه‌وجه‌وانه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان سه‌ریان رووتایه‌وه. ل46 * هه‌ندێ شتی جادووی له نێو بادییه‌ك تێكه‌ڵكرد/بادی - جام - ده‌فر. ل46 * ئه‌مریكییه‌كان به گوڕده‌م له وڵاته‌كه‌مان هه‌ن. ل56 * ئه‌و له‌گه‌ڵ جنۆكه هاوكوفه‌كه‌یدا ده‌ژی/هاوكوف - هاوشان. ل60 * به ئاراسته‌ی رووباره‌كه بڕۆ باژۆ. ل75 * ئه‌م جاره‌یان گوێزی نوێیان له فه‌رده‌ی گه‌وره گه‌وره‌ی داخسوور و داخشیندا له ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌هێنا.
پیاوه‌كان ئه‌و گوێزه ته‌ڕانه‌یان به ڕه‌زه‌ره‌وه ده‌هێنا و پاتكه‌یان ده‌كردن.. ل147 * هه‌ر بۆیه من شتێكی وێوه‌تریشم كێفه‌ڕات گوت. /كێفه‌ڕات/ كاره‌سات/ شتێكی زۆر ناخۆش. ل207 * له‌سه‌ر دوگردێك داده‌نیشت/ دوگرد/ به‌رماڵ. ل381 زیاتر له‌وه‌ی خستوومنه‌ته‌ڕو دەستەواژە‌ی زۆرتری تیایه و ژماره‌ی ئه‌و لاپه‌ڕانه‌م نووسیوه كه ئه‌و جۆره زاراوانه‌ی تیایدا هاتووه ژماره 110/113/114/122/125/143/147/148/161/164/168 178/180/192/200/226/237/252/289/290/294/361/409 ده‌ستخۆشی له كاك شه‌فیق ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ی كێشاویه‌تی كه ئه‌م رۆمانه‌ی وه‌رگێڕاوه بۆ زمانی كوردی، كه پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان پسپۆڕی ده‌وێ و بوارێكه ماندوێتی زۆری گه‌ره‌كه و ئومێده‌واریشم تێبینی و ره‌خنه‌كانیشم وه‌ك خۆی لێوه‌ربگرێ.