هاوپەیمانی دژی داعش: لە 5% ی کاروانە سەربازییەکان لە عێراق هێرشیان کراوەتەسەر

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، 5%ی کاروانە سەربازییەکان لە عێراق هێرشیان کراوەتەسەر کە زۆربەیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی عێراقەوە پارێزراون.

ئەمڕۆ هەینی 11ی حوزەیرانی 2021  واین مۆراتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند “هێرشە تیرۆرستیەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیون، بەڵام لەماوەی رابردوودا کاروانە سەربازییەکان کە هەندێک جار کەلوپەلی سەربازیان بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق گواستوەتەوە کراونەتە ئامانج”.

ئەو وتی گروپەچەکدارەکانی سەر بە ئێرانن هێرشەکان ئەنجام دەدەن و دەشڵێت: تەنانەت هێرش دەکەنە سەر کاروانی هاوڵاتیانی مەدەنی و بەڵێندەرە مەدەنییەکانی عێراق، کە هەوڵدەدەن بژێوی ژیانیان بۆ خۆیان و خێزانەکانیان پەیدا بکەن.

وتیشی “زۆربەی ئەو کاروانانە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی عێراقەوە پارێزراون و کەمتر لە 5%ی ئەو کاروانە مەدەنیانە هێرشیان کراوەتە سەر و زۆربەی ئەو هێرشانەش کاریگەری زۆر کەمی لەسەر ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکان دژی ئەو گروپانە هەبووە”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار