رێباز حه‌ملان: مانگانه 253 ملیۆن دۆلار قه‌رزده‌ده‌ینه‌وه
"هه‌موو بڕیاره‌کان به لێبڕینى موچه‌شه‌وه پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان به هاوبه‌شى ده‌یده‌ن له‌ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ کاروبارى دارایى و وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاند: "حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه برى 253 ملیۆن دۆلار قه‌رز ده‌داته‌وه".
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ کاروبارى دارایى و وه‌به‌رهێنان له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ئێن ئارتى رایگه‌یاند:" "ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌ش بنێرێت ناتوانین بڵێین سه‌دا سه‌د لێبڕینى موچه کۆتایى پێ دێت"، چونکه به‌پێى داهاتى به‌رده‌ستى خۆمان و پاره‌که‌ى به‌غدا بڕیار له‌سه‌ر موچه ده‌ده‌ین بێ لێبڕین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نه‌وتمان فرۆشتووه ته‌واوى داهاته‌که‌ى بۆ موچه نییه و ده‌بێت قه‌رزى لێ بده‌ینه‌وه، چونکه مانگانه مانگانه 253 ملیۆن دۆلار قه‌رز ده‌ده‌ینه‌وه."
رێباز حه‌ملان وتیشى:"هه‌موو بڕیاره‌کان به لێبڕینى موچه‌شه‌وه پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان به هاوبه‌شى ده‌یده‌ن له‌ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا".
ماوه‌ى هه‌شت مانگانه حکومه‌تى هه‌رێم به لێبڕینى له‌سه‌دا 21% موچه دابه‌ش ده‌کات، سه‌ره‌راى زیاد بوونى داهاته ناوخۆییه‌کان به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ سه‌رو 70 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.