نامۆیی

3 ساڵ لەمەوپێش



گەشاوە جاف

 

شانەیەکی لێک نەترازاوین من و شەو

من بە عیشقی ئەو ئاوس

شەو بە دیداری شەبەنگ ئاوس

تەنهایی بە سەمفۆنیای بێدەنگی ئاوس

چ ناوازەیە جادووییی

لە پریاسکەی نەبوون دا هەرسێک کۆکردنەوە

بوخچەی هەر کچێ

هەر ژنێ ژنێ

هەر بێوژنێ بێوەژنێ

لە کۆتای بیردۆزەدا

 بە من و شەو و تەنیایی یەکسانە

منێکی دووگیان بە ئەشق

سیناخ بە بێدەنگی

دەبێتە بەرد دڵ

دەبێتە قاڕبوون بێدەنگی

 بەسە بۆ وتنی سترانێ دڵەکوتێی عەشق

بە سواری ئەسپی ئەفسووناوی گەیشتن فریادڕەس

سەرگەردان بەدوای مەحبووبەکەیدا مەیدان

مەیدان  تا دادڕینی کراسی ڕەش پەلکەزێڕینە

 دووگیانی شۆڕش پێکەوەبوون

  فۆڕمێکی زۆر ناسکە بەیانی

چ سێکووچکەیەکی ناوازەیە گەردوون 

کەسێ هەیە هەر چوار وەرزەی بەجۆرێ ئاڵوگۆڕکراوە تەمەن

شانۆی ژیان بۆتە تەختەیەک نماییش

 چ جوانە بارانێکی مۆر لە سەر شەونمی دڵ.

 

دەروازە2

19/05/2021

#گەشاوە_جاف

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار