ڕەسمێک لەگەڵ ئەردۆغان کۆتایی بە یاریکردنی نێودەوڵەتی ئۆزیل هێنا

"کە دەیبەینەوە ئەڵمانیم، کە دەدۆڕێین کۆچبەرێکی تورکم!"

7 ساڵ لەمەوپێش



یاد قوربانی
دوابەدوای کۆبونەوەی مەسعود ئۆزیلی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەرەتای مانگی پێنج و وێنەگرتن لەگەڵی، میدیاکانی ئەڵمانیا هێرشێکی توندیان کردە سەر ئەو یاریزانە کە چۆن لەگەڵ سەرۆکێکی فاشیستی وەک ئەردۆغاندا وێنەدەگرێت.

هاوکات لەگەڵ دەرکردنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە قۆناغی هەڵبژاردەکانی مۆندیالی ئەمساڵ ئۆزیل بە بەرپرس لە شکستەکان لەقەڵەمدرا لە لایەن زۆرێک لە میدیا وەرزشیەکان و هاندەرانەوە. 

ئۆزیل دوای تۆمەتبارکردن و هێرشێکی زۆر بۆ سەری دەستکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند لە یاریە نێودەوڵەتیەکان و لە بڵاوکراوەیەکی دور و درێژیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە زمانێکی زبر هێرش دەکاتە سەر ئەوانە بە وتەی خۆی بێڕێزیان بەرانبەر کردوە. 

یاریزانەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لە بڵاوکراوەکەیدا دەڵێت: "وێنەی من لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان پەیوەندی بە سیاسەت و هەڵبژاردنەوە نەبوە و تەنها ڕێزگرتنبوە لە پلەبەرزترین بەرپرسی وڵاتی خێزانەکەم."
ئۆزیل هێرشێکی توند دەکاتە سەر ڕاینهارد گریندڵی سەرۆکی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و بە نەژادپەرست لەقەڵەمی دەدات و پێی وایە کەسانی وەک ئەو نابێت ڕێگایان پێبدرێت لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیادا کاربکەن، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە گریندڵ بە قورسی ئۆزیلی تۆمەتبارکرد بەرانبەر وێنەگرتنەکەی و هەروەها ئاستی لاوازی لە مۆندیالدا.https://twitter.com/MesutOzil1088

ئەو دەڵێت کە خۆی و خێزانەکەی چەندین جار هەڕەشە و جنێو و قسەی نەشیاویان پێ وتراوە و لە لایەن سیاسەتمەدارێکی ئەڵمانیەوە پێی وتراوە "لە کۆڵمان بەرەوە و بڕۆرەوە ئاناتۆلیا، خەریکی بزنەکانبە!" ئەو هەست دەکات لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نەویستراوە و لە بەرانبەر بێڕێزیەکانیان بەرانبەری دەستی لە کارکێشاوەتەوە و دەڵێت "کە دەیبەینەوە ئەڵمانیم، کە دەدۆڕێین کۆچبەرێکی تورکم!"


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار