به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت: ئاگر له‌ که‌مپى ئاشتى که‌وتووه‌ته‌و مناڵێک گیانى له‌ده‌ستدا

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتى
به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ره‌به‌ت بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ ئاگر له‌ که‌مپى ئاشتى له‌ عه‌ربه‌ت که‌وتوه‌ته‌وه‌.

دابان محمد، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت به‌ هاوڵاتى وت:" به‌هۆى ئاگره‌که‌ى که‌مپى ئاشتى شه‌ش  خێمه‌ سوتاون".

هه‌روه‌ها وتیشى:" چوار له‌و خێمانه‌ خێزانى تیا بووه‌ و منداڵێکى هه‌شت ساڵ گیانى له‌ده‌ستداوه‌".

تیمه‌کانى ئاگر کوژێنه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى رووداوه‌که‌و کۆنترۆڵیان کردووه‌و ئاگره‌که‌یان کوژاندووه‌ته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار