که‌شناسى عێراق: پله‌کانى گه‌رما به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ده‌سته‌ى چاودێرى که‌شوهه‌واى عێراق جارێکى تر پێشبینى شه‌پۆلێکى دیکه‌ى گه‌رماى راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ى ته‌موزى 2021، ده‌سته‌ى چاودێرى که‌شوهه‌واى عێراق رایگه‌یاند:" رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ شه‌پۆلێکى دیکه‌ى گه‌رما رووده‌کاته‌ عێراق و پله‌ى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌".

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو که‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که‌شوهه‌واى رۆژانى پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینى که‌مێک دابه‌زیوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو پله‌کانى گه‌رما به‌رز ده‌بێنه‌وه‌.

هاوکات که‌شناسى عێراق، پێشبینیش ده‌کات تا رۆژى دووشه‌ممه‌ پله‌ى گه‌رما به‌ به‌رزى بمێنێته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار