شەرع: دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەسەدە چارەسەر دەکەین
2 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی سووریا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا نەخشەڕێگەی گەڕانەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بۆ ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خستەڕوو و ڕایگەیاند، دەوڵەت ئیدارەی سەرجەم ناوچە و جوگرافیای سووریا دەکات.
یەکشەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2026، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بڕیار بوو ئەمڕۆ پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بکەم، بەڵام بەهۆی نالەباریی دۆخی کەشوهەوا و ئاستەنگی هاتووچۆوە، کۆبوونەوەکە بۆ سبەی دواخراوە.
لە بارەی چارەکردنی کێشە ناوخۆییەکان، شەرع جەختی لەوە کردەوە کە سەرجەم دۆسیە هەڵپەسێردراو و ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەت و هێزەکانی سووریای دیموکرات چارە دەکرێن.
ئەحمەد شەرع دووپاتی کردەوە، کە دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت دەگەڕێنەوە بۆ پارێزگاکانی دێرەزوور، ڕەققە و حەسەکە و دەست بە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان دەکەنەوە.
سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند: سبەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆدەبمەوە.
ئەحمەد شەرع: بنەمای رێککەوتنمان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی ئاگربەستە و دەبێ دامەزراوەکانی دەوڵەت بچنە سەرجەم پارێزگاکانی سووریا.
ئەحمەد شەرع: بڕیار بوو لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆببینەوە، بەڵام بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە نەمانتوانی و بە تەلەفۆن قسەمان کرد.
ئەحمەد شەرع لەبارەی دۆخی سوریا: داوا لە هۆزە عەرەبییەکان دەکەم دان بەخۆیاندا بگرن.
کۆبوونەوەکەم لەگەڵ مەزڵوم عەبدی بەهۆی خراپی کەشوهەواوە نەکرا.
دەبێت دامەزراوەکان لە تەواوی سوریا بگەڕێنەوە و دەوڵەت دەسەڵاتی لە هەموو ناوچە و پارێزگاکان هەبێت.
هەموو دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەسەدە چارەسەر دەکەین.
