قوباد تاڵه‌بانى: وه‌ک یه‌کێتى و گۆران ئامانجه هاوبه‌شه‌کانمان زیاتره
ئه‌رکى یه‌کێتى و گۆڕانه به‌جۆش و خرۆشه‌وه "هاوپه‌یمانى کوردستان" سه‌ربخه‌ن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى به‌بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه په‌یامێک ئاراسته‌ى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌که‌و هه‌ڵسوراوانى ده‌کات و ده‌ڵێت:" وه‌ک یه‌کێتى و گۆران ئامانجه هاوبه‌شه‌کانمان زیاتره"، ده‌شڵێت:" ئه‌رکى یه‌کێتى و گۆڕانه له سه‌رکردایه‌تییه‌وه تا بنکه جه‌ماوه‌رییه‌کان به‌جۆش و خرۆشه‌وه "هاوپه‌یمانى کوردستان" سه‌ربخه‌ن".
ده‌قى په‌یامى قوباد تاڵه‌بانى:
به‌ڕێز کاک عومه‌رى سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
پاش ڕێز و سڵاو
یادى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌موو هه‌ڵسوڕاوان و لایه‌نگرانى گۆڕان پیرۆز ده‌که‌م، به‌هیوام ببێته ده‌ستپێکى قۆناغێکى نوێى په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌سه‌ندنى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ى که یادگارى کاک نه‌وشیروانه. له‌م بۆنه‌یه‌شدا به‌پێویستى ده‌زانم جه‌خت له هه‌ماهه‌نگى و کارى پێکه‌وه‌یى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بکه‌مه‌وه که دوا سپارده و ئامانجى هه‌ردوو سه‌رکرده‌ى مه‌زن مام جه‌لال و کاکه نه‌وه بوو.
ئێمه له یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له ده‌ستپێکێکى نوێ و له قۆناغێکى نوێداین، پێشمانوایه به‌ردى بناغه‌ى چاکسازى و به‌ره‌وپێشچوون له به‌هێزکردنى ڕایه‌ڵه‌کانى په‌یوه‌ندیى هێزه سیاسییه‌کانى کوردستاندا دێته‌دی، به‌تایبه‌ت یه‌کێتى و گۆڕان که ئامانجه هاوبه‌شه‌کانیان زیاتره له جیاوازییه‌کانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئێمه پێداگرین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندى گه‌نده‌ڵى و یاساشکێنى له‌پێناو ئه‌وه‌ى بگه‌ینه حوکمڕانییه‌کى دروست و ڕه‌شید که خه‌ونى چه‌ندین ساڵه‌ى گه‌له‌که‌مانه.
ئه‌رکى یه‌کێتى و گۆڕانه له سه‌رکردایه‌تییه‌وه تا بنکه جه‌ماوه‌رییه‌کان به‌جۆش و خرۆشه‌وه "هاوپه‌یمانى کوردستان" سه‌ربخه‌ن له هه‌ڵبژاردنى چاوه‌ڕوانکراوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق. ئێمه پێکه‌وه به‌هێزین و پێکه‌وه‌ش ده‌توانین زۆر ده‌سکه‌وت به‌ده‌ست بهێنین، به‌هاوکارى هه‌موولاش ده‌توانین یه‌کده‌نگییه‌کى کوردستانى له‌سه‌ر نه‌گۆڕه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له عێراق دروست بکه‌ین و به‌مه‌ش ڕۆحى شه‌هیده‌کان ئاسووده ده‌که‌ین و دڵى دۆستانمان له‌هه‌موو دنیا خۆش ده‌که‌ین، هه‌ر له‌و رێگایه‌شه‌وه مافه ده‌ستوریى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ین.
یه‌کێتیى نیشتمانى له‌سه‌ر گفت و بڕیارى خۆیه‌تی، به‌گیانێکى تازه‌و به‌کرده‌یى ئه‌مجاره‌یان کار بۆ چاکسازى و گۆڕانکاریى ده‌کات و به ده‌ستێکى ئاسنین به‌گژ خواروخێچیییه‌کاندا ده‌چێته‌وه، کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه له ئه‌مڕۆ به دواوه ده‌ره‌نجامى هه‌وڵه‌کانمان بۆ چاکسازى و کۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵى ده‌بینن. له‌م ئه‌رکه نوێیه‌ش که خستوومانه‌ته به‌رده‌م خۆمان چاومان له پشتیوانى هاوپه‌یمان و دۆسته‌کانمانه و کورد ده‌ڵێت "چه‌پڵه به ده‌ستێک لێ‌نادرێت".
هه‌ر شاد و سه‌ربه‌رز و سه‌رکه‌وتوو بن