کازمى: سه‌رکه‌وتووبووین
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند: واشنتمان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و به‌غداى خۆشه‌ویست به‌رێکه‌وتین، کۆبوونه‌وه‌که‌مان له‌گه‌ڵ جۆو بایدن و ئیداره‌که‌ى سه‌رکه‌وتووبوو، که خۆى له‌لایه‌نى ئابوورى و سیاسى و رۆشنبیرى ده‌بینییه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى ته‌موزى 2021 مسته‌فا کازمى بۆ رۆژنامه‌ى گاردیان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که :"بوونى سوپاى ئه‌مریکا له عێراق له په‌یوه‌ندى ئه‌منییه‌وه ده‌گۆرێت بۆ په‌یوه‌ندى فێرکارى و هاوکارى بۆ سوپاى عێراق، تا کۆتایى ئه‌مساڵیش هیچ هێزێکى شه‌رکه‌رى ئه‌مریکى له عێراق نامێنێت".
له‌کاتى ئێستادا دوو هه‌زارو 500 سه‌ربازى ئه‌مریکا له عێراق بوونى هه‌یه، که هێزى شه‌رکه‌رن و دژى پاشماوه‌کانى داعش چالاکى ده‌که‌ن و پاڵپشتى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ن، به‌ڵام له‌دواى ئه‌م قسانه‌ى مسته‌فا کازمى چیتر ئه‌و هێزه له عێراق نامێنێت و له هێزکى شه‌ڕکه‌ره‌وه ده‌بێته هێزى فێرکاری.