‌سەرەتای كۆتایی عێراق

گۆران قادر*

3 ساڵ لەمەوپێش



گۆران قادر*

سی و یەك ساڵ لەمەوبەر و بەدیاریكراوی لە 2/8/1990دا، سەدام حسێن، سەرۆكی ئەوكاتی عێراق فەرمانی بەسوپاكەی كرد كە یەكێك لەدوو دراوسێكەی باشوری عێراق (كوەیت و سعودیە) داگیربكەن، دوابەدوای ئەم فەرمانە سوپای عێراق دەستی بەكردەیەكی سەربازی كرد كەتەنها (48) كاتژمێری خایاند و بەدەستبەسەرداگرتنی تەواوی خاكی دەوڵەتی (كوەیت) كۆتایی پێهات لە 4/8/1990.

لەیەكەمین فەرمانەكانی سەدام حسێن لەپاش كردە سەربازییەكەی سوپای عێراق، پێكهێنانی حكومەتێكی شكڵی بوو لەكوەیتدا بەسەرۆكایەتی عەقید (عەلاو حسێن)، كە ئەم حكومەتە تەنها ماوەی تەمەنی پێنج رۆژ تێپەڕی نەكرد،و لەبەرواری 9/8/1990دا سەدام حسێن گەڕاندنەوەی كوەیتی بۆ سەر عێراق راگەیاند و كردی بەپارێزگای (19)هەمینی عێراق، ناوی شەقام و دامەزراوەكان و تەنانەت ناوی پایتەختی كوەیتیشی گۆڕی.

ئەو رووداوە خێرایانە بوونە هۆی دەستپێكردنی سەردەمێكی نوێ بۆ عێراق و گەلانی عێراق، بوو بەسەرەتای سەرهەڵدانی كێشە بێكۆتاكان بۆ عێراق لە نموصنەی گەمارۆی ئابووری وجەنگەكانی كەنداو، سەرەتای رووبەڕووبوونەوەی گەلانی عێراقیش لەگەڵ شێوازێكی دیكە لەژیانی پێ نەهامەتی و نەبوونی و برسێتی و جەنگ و كاولكاری و ماڵوێرانی، كە دەكرێت وەك خاڵی سەرەتای كۆتایی عێراق دیاری بكرێت لەمێژووی هاوچەرخدا، كە تائێستاش و پاش تێپەڕبوونی زیاتر لەسێ دەیە بەسەر ئەو رووداوەدا هێشتا دەوڵەتی عێراق و گەلانی عێراق بەكوردو عەرەب و سەرجەم پێكهاتەكانی دیكەی نەتەوەیی و ئایینی گیرۆدەی دەردو لێكەوت و ئەنجامەكانی ئەو كارەساتەن.

*ماستەر لەزانستە سیاسییەكان

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار