نوری تاڵەبانی: زیـنده‌به‌چـاڵــکـردنی دوو پــڕۆژه ده‌ســتـــووری ئاماده‌کــراو بۆ هه‌رێمی کوردستان!

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شارەزایەکی بواری دەستور ڕایگەیاند:" دوو پرۆژەی دەستوریم بۆ هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کرد پێشکەش پەرلەمان کرا و خرایە دەنگدانەوە بەڵام بەداخەوە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر نەدرا وەک دەسنور و بە پرۆژەیی مایەوە".
د.نوری تاڵەبانی شارەزای بواری دەستور لە نوسینێکیدا بە ناو نیشانی ( زیـنده‌به‌چـاڵــکـردنی دوو پــڕۆژه ده‌ســتـــووری ئاماده‌کــراو بۆ هه‌رێمی کوردستان!) کەلە ژمارە (١٩٢٩)ی ڕۆژنامەی هاوڵاتی بڵاوکراوەتەوە نوسیویەتی :" حوکمڕانیکردنی کوردستان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی کوردستانیه‌وه بووه هۆی ئه‌وه پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ودامه‌زراندنی حکومه‌تیش، ئه‌و حزبانه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆیا به بڕیاری په‌رله‌مان ده‌سته‌یه‌کی قانوونی دروستکرا،ن به‌رده‌وام بوون له‌ده‌ست خستنه ناو کاروباری حکومه‌ت. له‌و هه‌لومه‌رجه نائاساییه‌دا پڕۆژه‌ی ده‌ستوورێکم بۆ هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کرد به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی په‌سند بکرێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه و به بڕیاری په‌رله‌مان ده‌سته‌یه‌کی قانوونی بۆ دروستکرا، له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌ی کوردستان پێیدا تێده‌په‌ری، پڕۆژه‌که نه‌خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مان وته‌ماشانه‌کرا، هه‌رچه‌نده 33 په‌رله‌مانتار له‌هه‌ردوو فراکسیۆنه سه‌ره‌کیه‌که‌ی داوایان له‌سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کرد پڕۆژه‌که گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت په‌سند بکرێت".
دکتۆر نوری تاڵەبانی لە نوسینەکەیدا جەختی لەوەش کردۆتەوە:" له‌ڕووی قانوونییه‌وه کارێکی سه‌یربوو، چونکه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان ده‌بێت بریاری له‌سه‌ربدرێت وه‌ک قانوون یان بریار، بۆیه ئه‌و پڕۆژه‌یه هیچ سیفه‌تێکی قانوونی وه‌رنه‌گرت".
بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە سەردانی ئەم لینکە بکە...
هاوڵاتی - ناوەرؤکی هەواڵ (hawlati.co)
