ئاماری نوێی كۆرۆنا راگەیاندرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" 1214 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 17 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 كاتژمێری رابردوودا نۆ هەزار و 215 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 1214 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە.
ئەو 17 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، شەشیان لە هەولێر، پێنجیان لە دهۆک، سیانیان لە سلێمانی و سیانەکەی دیکەشیان لە هەڵەبجە بوون.
هەروەها 1380 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 975 هەزار و 18 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 310 هەزار و 550 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 274 هەزار و 804 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 597 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 30 هەزار و 149 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.