نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەکات بەهۆی کۆچی دوایی دایکییەوە و رایگەیاند:" لەم کاتە سەختەدا دڵمان لای سەرۆکوەزیران و خێزانەکەیەتی".

ئەمڕۆ سێشەممە 14 ئەیلولی 2021  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی سەرەخۆشی لە بۆریس جۆنسن کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی چارلۆتی جۆنسنی دایکییەوە و دەڵێت، "لەم کاتە سەختەدا دڵمان لای سەرۆکوەزیران و خێزانەکەیەتی".

چارلۆتی جۆنسن لە ساڵی 1942 لەدایکبووە، کچی سێر جەیمس فاوسێتە کە لە حەفتاکان سەرۆکی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی یەکێتیی ئەوروپا بوو.

بۆریس جۆنسن بە گوتەی خۆی، دایکی "زۆر" خۆشویستووە و پێشتر بە "دەسەڵاتی باڵا" لەنێو خێزانەکەی ناوی بردووە.

لە کۆنگرەكەی پارتەکەی لە 2019 جۆنسن ستایشی دایکی کرد و گوتی فێری "گرنگیی یەکسانیی مرۆڤەکان و یەکسانیی رێز و شکۆ و یەکسانیی بەهای هەر تاکە مرۆڤێک لەسەر ئەم زەمینە"ـی کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار