پارادۆكسی جوانی ناچۆرالیزم
لەشیعری (گۆمە شین)ی بازگردا
ئەنوەر حسێن (بازگر)
3 ساڵ لەمەوپێش
ئەنوەر حسێن (بازگر)
زۆر شاعیرى كورد هه‌ن، زۆر شیعرى جوانى كوردى و قه‌سیده‌و په‌خشانى ناوازه و جاویدانى هه‌ن و نووسراون، كه كاریگه‌رییان لەسه‌ر مێژووى مرۆڤایه‌تى، یان كۆمه‌ڵگاى كوردستان جێ هێشتوه، یان بوونه‌ته ئەلگۆو سیمبوڵ و رەمزى شیعرى كوردى، یان زۆر كه‌وتونه‌ته سه‌ر زارى خه‌ڵكى.
به‌ڵام یه‌كێك له‌ناو ئه‌وانه‌دا، كه شایەد زۆر ناسراو نه‌بێت، یان لانی كه‌م له زۆربه‌ى پارچه‌كانى كوردستان تام و بۆى شیعره‌كانى نه‌كرا بێت، به‌ڵام رێك یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ى هیومانیستى، ئێمپاتى، واقیعى له‌گه‌ڵ ژیان و شیعره‌كانى، ئینساندۆست و میهره‌بان، ناسك و دڵ پڕ له ئه‌وین، هه‌قیقى و واقیعى، هه‌ندێک جار زبر ده‌دوێت، به‌ڵام له‌ڕۆحى پڕ له ویژدانه‌وه قسه ده‌كات، هه‌ندێك جار ئارام و بێده‌نگ، به‌ڵام دونیایه‌ك قسه‌ى پێیه بۆ گوتن، هه‌ندێك جار ئارام وه‌كوو گۆمه‌شینى به‌ر تریفه‌ى مانگى خاكه‌لێوه و هه‌ندێك جاریش تووڕه وه‌كوو شەپۆلى بهلرفهى گۆمى (کەڵوێ و تێ تێ)، به‌ڵام هه‌میشه جه‌نگاوه‌رى رێى پڕ چقڵ و دژوارى زه‌حمه‌تكێشان، رێبوارى ههورازو كێوه سه‌خته‌كان، كه سه‌دان پشتیان كۆماند و چه‌مانده‌وه، رێبوارى رێى گیانبهختكردانى پڕ رێبوارى ئه‌ستێره‌ى سورى چه‌وساوه‌كان.
ئه‌و چه‌ند شاعیره، هێنده‌یش ئینسانییه، چه‌نده شاعیره هێنده‌یش واقیعییه، چه‌ند شاعیره هێنده‌یش دڵ پڕ له ئه‌سرین و ئههو و نزاى ناهه‌قى و بێ مافى و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه.
ئه‌حمه‌د بازگر، خۆى ده‌ڵێت «من له ههستپێكردنى ژان و خۆشی كه‌سانى دى، له‌و نیعمه‌ته خۆرسكه به‌هره‌مه‌ند بووم و هه‌م ئازار دوانهیهكه كه من له‌گه‌ڵیدا گه‌وره بووم، به‌پێى هه‌ڵكشانى ته‌مه‌نم ئازاره‌كانیش گه‌وره‌تربوون»، رێك ئه‌م پێناسه‌یه له‌شیعره‌كانى شاعیردا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه، كه بێگومان ئه‌م جۆره پارادۆكسه له ناو شیعره‌كانیدا وه‌كو خۆى ده‌ڵێ «له ناو خودى ژیانیدا هاتوەته ده‌ر»، هه‌ستكردن به خۆشى و ژان، دوو چه‌مكى پڕ پارادۆكسى رۆحى و نه‌فسی ئینسانن، زۆرتر نافیزیكین تا فیزیكى، زۆرتر پێوه‌ندییان به‌ناخى ئینسانه‌وه هه‌یه، راسته دیارده‌كانى ئه‌م دوو چه‌مكه له‌سه‌ر روخسارى ئینسان ده‌رده‌كه‌ون و ئینسان وه‌كو حه‌ره‌كه‌تێكى عه‌ینى و به‌رچاو ده‌توانێت بیان بینێت و هه‌ستیان پێبكات، به‌ڵام ره‌نگه هێنده‌ى پەیوه‌ندى به مێشك و رۆح و دڵ و ناوه‌وه‌ى ناخى ئینسانه‌وه هه‌بێت و له‌وێوه ئیلهام وه‌رده‌گرن، هێنده پەیوه‌ندیی به لایه‌نه فیزیكییهكهوه نه‌بێت، بۆیه ئه‌مه كارێكى ئاسان و سادهگى نییه، ئینسان ئه‌و ره‌مز و دال و مه‌دلولانه بناسێته‌وه و بیان خوێنێته‌وه و لێیان تێ بگات، یان لانی كه‌م بۆ هه‌موو كه‌س ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له واقیعیدا و له ناو شیعره‌كانى ئه‌حمه‌د بازگر ده‌یبینین، به‌شێكى زۆر ئه‌م (خۆشی و ژان)ه خۆى وه‌ده‌ر ده‌خات یان بڵێم خۆى به‌یان ده‌كات.
با لێره‌دا زۆرتر له‌سه‌ر شیعرى (گۆمه‌شین) بوه‌ستین.
گۆمە شین
بەشى یەکەم
پێت ناخنكێندرێم گۆمە شین!
لە خۆبایی ئەی گۆمە شین
رەنگە بەوەی شەپۆلەكانت
بە گرمە و لرفە و هاوار و هەڕەشەن،
گێژ دەخۆن و خۆ بە دیواری هەڕۆڵی شاخا دەدەن
بایی بوو بی و رفاندبێتت
ئەو هاوڕێی هاوسەنگەر،
ئەو رۆڵەی شیرین!
ئەی وەیشوومەی نەهات،
بەس لە بەرچاو گیاندار و پەلەوەری دەور و پشتت
خۆ بایی كە!
بە قاقای رەش، بە نێو چاوانی واگرژت
ئاوازی دەلووشم دەكوژم بەس بخوێنە!
وس بە تاوێك مەلوورێنە!
گوێڕادێرە
بزانە بەگژ كێدا هاتووی!
بەشى دووەم
بمناسە و بە هەموو چۆمان و
بە دەریا و خەلیج و رۆخم بناسێنە!
لەمپەرەكەی دەریای دووكان،
كە پێش بە تۆ‌و چەند رووباری لە تۆ بەلرفەتر دەگرێ
دەسكردمە!
ئەو كەشتیە مەزنانەی
هەزار شەپۆلی سەركێشی تۆف دەشێلن،
دەسكردمە!
ئەو ئاگرەی كە دەیبینی ستەمكار هەڵدەقرچێنێ
دەسكردمە!
بەشى سێیەم
من كارگەرم، من رەنجدەرم،
من ئینسانی تێكۆشەری جەنگاوەرم!
پاش وەی سەری سەركوتگەرم پان كردەوە، ئەمجار دێمە سەرینی تۆی
لەخۆبایی،
شەرتبێ وەها بتبەستمەوە،
بە هەورازا، بە نشێوا،
وێنەی ئەسپێكی دەستەمۆ،
بەدەشتودەرا خۆش ئاژۆ،
وا بتبەم و بتگێڕمەوە،
لە بن هەموو دارێك، هەموو بنچكێكدا،
چۆك دابدەی، سوجدە ببەی،
بۆ دار، بۆ گوڵ، بۆ گەنم، بۆ ئاوەدانی!
دەستی ماندووم،
پڕ بكەی،
لەسەوزەڵانی، لەهەرزانی!
لەسەر دەركەی،
خەیاڵی زیانە خرۆیی و
خنكاندن و ماڵ وێرانی!
لەسەر دەركەی،
ئەو بای سەری لەخۆباییت،
لەبەر پێم‌دا،
لەبەر پێی ئینسانی رەنجدەر،
كشوماتی مەندی گۆمت،
لە ترسانا بلەرزێنی!
لەبەر دەست و دەسەڵاتی
منی داهێنەر، منی داهێنەری خوڵقێنەر،
سەری تەسلیم،
چاوی رێزگرتن و تەعزیم،
دانەوێنی!
هاوینی 1362
كارگێ
ئه‌م شیعره كه پڕیه‌تى له‌ڕاز و ره‌مز، پڕیه‌تى له وێناى جوان و وێناسازى، پڕیه‌تى لهنیگار و تابلۆى سروشت، پڕیه‌تى له‌و دیمه‌نانه‌ى كه زۆربه‌ى مرۆڤه‌كانى سه‌ر گۆى زه‌وى دیتوویانه، یان وردتر بڵێم زۆرترین ئینسانه‌كان تام و له‌زه‌ت و وێنه‌ى كهف چڕینى چه‌م و شه‌پۆڵى زه‌ریا و ده‌ریاكان و ده‌نگ و مۆسیقا و نه‌غمه‌ى شه‌پۆلى ئاوى رۆخى رووباره گه‌وره‌كانى وه‌كوو یادگارییه‌كى جوان و شیرین كه‌وتبێته ناخ و دڵ و مێشكه‌وه.
یان دوو دڵدار هێشتا گوێیان به‌و شه‌پۆلانه بزرنگێته‌وه، كه عاشقانه له‌پاڵ رووبارێك دانیشتوون و چیرۆكى عیشق و ئه‌وینداریان ده‌گێڕنه‌وه و وا ده‌زانن فریشته‌یه‌ك سه‌مایان بۆ ده‌كات و قاله‌مه‌ڕه شمشاڵیان بۆ دەژەنێت، رۆچوونه‌ته ناو دونیاى پڕ سیحر و فه‌نتازیاى شه‌پۆلى رووبار و رۆخى ده‌ریاكان و بۆ ئه‌وان پڕپڕن له‌یاد و بیره‌وه‌رى ناسك و جوان و عاشقانه، به‌ڵام له‌م شیعره‌ى شاعیردا رێك به پێچه‌وانه‌وه، هیچ قسه‌یه‌ك له عیشق و ساز و مۆسیقا و ئارامى و ئاوه‌دانى و عیشقى شیرین و فه‌نتازیا و قسه‌ى رۆمانسی نییه، به‌ڵكو دیمەنەكانى ئه‌م جاره‌ى شاعیر دیوه ناپۆزهتیڤهكهیهتى كه شاعیر خستویه‌تییه به‌رچاو.
دیووى دووهه‌مى ئه‌و رووداوه تراژیدیایه، كهڕووبارو شه‌پۆله‌كان جینایهتێكیان رێكخستوه، كه وای كردوه نەفى هه‌موو دیوه جوانه‌كانى رووى دیوى یه‌كه‌مى ئه‌و تابلۆیه بكات.
رووبار، لێره‌دا خوڵقێنه‌رى سروشت نییه، به‌ڵكوو بوەته خوڵقێنه‌رى فه‌زایه‌كى پڕ له ترس و تۆقاندن و پڕ له كاره‌سات و كاولكارى و ماڵوێرانى، پڕ له مه‌رگ و تۆقان و تۆقین، پڕ له‌شه‌ڕ و كوشتن و بێ وه‌فایی.
شاعیر، ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێ و روو به‌و كاره‌ساته جه‌رگبڕه‌ى ده‌ریاو شه‌پۆله‌كانى گۆمى (چۆمى تێ تێ) خوڵقاندویانه، ده‌پرسێ تۆیه‌ك كه ده‌یان ساڵه، شیعر و په‌خشان به باڵاتدا هه‌ڵ ده‌ده‌ین و وه‌كو جوانترین دیارده‌ى ناچۆرنالیزم، وه‌سف و ستاییشت ده‌كه‌ین و وه‌كو منداڵى ساواى خۆمان ده‌ست لهململانێت ده‌بووین و له‌هه‌ر كاتێك هیلاك و ماندوو و شەکەت ده‌بووین، خۆمان ده‌خسته باوه‌شی پڕ له‌میهره‌بانى تۆوه و دڵ و رۆح و جه‌سته‌مان فێنك ده‌كرده‌وه، بۆنى هه‌ناسه و جوانیتمان ده‌كرد و پڕ بهگهرومان هاوارمان بۆ دهكردى، تۆیه‌ك كه ساڵه‌هاى ساڵه، توێشووى سه‌ر سفره‌ى هه‌ژارانه‌ى ماڵى گوند و لادێكانى كوردستان بووى و ماسی زەردو سورت ده‌خسته سه‌ر سفره‌ى به‌ش مه‌ینه‌تان و هه‌ژارانى بێنان و حاڵ.
ئێستا به‌داخه‌وه‌م، كه من فریوم خوارد، به‌و میهرهبانییهى كه من ده‌مبینى، به‌ڵام ئێستا ماسكى ده‌م و رووى خۆت لا داوه، كه چ وهحشیهكى دڕنده و سامناك و ترسناكى، چ ئەژدیهایەکى بێبەزەیی و بەسام و جەرگبڕى، تۆ هەست بەگەرمى سوتانى دڵى (دایکى ئەمیر) ناکەى.
ئێستا ماسكهكانت داماڵیوه، كه له‌بۆسه‌دا بووى تا خوێن مژیت بینیم، كه كهڵبهكانت له‌گیانى ئازیزترین ئازیزم رۆ كردوه و ده‌ریاى شین و سپى، چۆن له خوێنى سوورى ئه‌م ئه‌ستێره سووره، سوور كردوە.
ئێستا ده‌زانم، كه چ دڕندهیهكت له خۆت حه‌شار داوه، كه بێبه‌زه‌ییانه په‌لامارى ئه‌م ئه‌سپه زینكراوهى جوانى و جەوانى (سیسێرت) داوه، به یه‌كجارى له ئێمه‌ت دابڕى و بۆ هه‌تاهه‌تایه بەبێ ئینسافى و تراژیدیانه و نائینسانى و نامیهرهبانى له ئێمه و خانه‌واده‌كه‌یی و هاوڕێكانى و شار و گوندى كوردستانت فڕاند، چ زاڵم و بێبه‌زه‌یی بوویت، كه ئه‌م كاره‌ساته‌ت خوڵقاند و ئه‌م هاوڕێ ئازیزهمانت فڕاند و خنكاندت.
شاعیر بۆ قوربانى ده‌ستى (گۆمه‌شین) هێنده به‌داخه، ده‌ڵێ «هاوڕێم (ئه‌میر) هێنده خۆشم ده‌وێى، هێنده یاد و تامه‌زرۆیت ده‌كه‌م، بۆ هه‌ر كوێ بڕۆى و سه‌فه‌ر بكه‌ى و كۆچ بكه‌ى و هه‌واڵى مهرگتم پێ بده‌ن، له به‌رچاوم ون نابیت و ناتوانم ئه‌و هه‌سته له خۆمدا دروست بكه‌م كه تۆ نه‌ماوى، تۆ خنكاوى و مردوى، دڵنیابه هیچ مەرگێك ناتوانێت ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ى نێوانمان بسڕێته‌وه، ئه‌و متمانه‌یه‌ى نێوانمان بڕوخێنێت، چونكه هەرگیز كه‌سی وه‌ك تۆ میهره‌بانم نه‌ناسیوه، دانى پێدا ده‌نێم كه من كه‌مته‌رخه‌م بووم، نه‌ده‌بوو بهێڵم ئه‌و حەزیایه، ئهژدیهایهیه، كهڵبهى له‌گیانت گیر كردایه و رای پێچیایه ئه‌و دۆزەخە مەرگ دۆستەیەوە، كه‌مته‌رخه‌م بووم، كه توندتوند له باوه‌شم نهگرتى تا ئه‌م شه‌پۆله زاڵمانه‌ى گۆمه‌شین نهتفڕێنێت و تۆم لێ نه‌ستێنێت.
(1)
شاعیر له‌به‌شی یه‌كه‌مى شیعره‌كه‌یدا وه‌كو بیه‌وێت قسه له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانێكى دڕنده‌ى جه‌نگ بكات، له بەرانبەریدا وه‌ستا بێت، پێى ده‌ڵێ «له خۆبایی، واده‌زانى كه شه‌پۆله‌كانت هه‌ڕه‌شه‌ن».
شاعیر، ئه‌و وێنانه ده‌خاته به‌رچاوى خوێنه‌ر، كه دیاره ئه‌م ئینسانه كارگه‌ره، ئه‌م ئینسانه پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌م ئه‌ستێره سوورهى رفاندوه له ده‌ستى ساندون، ئه‌م كاره‌ى (بازگر) هێنده جوانه، كه هه‌موو كه‌س ناتوانێت خۆى لێبدات و ده‌ستى بداتێ، كه دیاره زۆر پێوه‌ى ماندوو بوه، به‌تایبه‌تى كه ده‌ربڕینه‌كانى هێنده پڕ بەسوێ و تاسه‌یه، زمان و وێنه‌ى شیعرى چۆته ئاستێكى زۆر به‌رزى شیعرى و ئه‌ده‌بی و پڕه له فانتازیا و جه‌ده‌ل و دیالۆگ، پڕه له دیالۆگێك كه ره‌نگه یه‌كه‌م جار بێت، یان من نه‌مدیوه، به‌و شێوه‌یه لەگەڵ ده‌ریا وتووێژ بكرێت، ئه‌وه‌یش ماناى وایه شاعیر هێنده له نزیكه‌وه له‌و گۆمه‌ى ڕوانیوه، هێنده به چاوى پڕ ئەسرین و دیده‌ى پڕ ژانه‌وه له‌و سه‌ر چۆم و گۆمەى (تێ تێ) گریاوه، ده‌ڵێى قه‌قنه‌سه و به گریانى خۆى مەرگى خۆى راگه‌یاندوه بۆ هاوسه‌نگه‌ره ئازیزه‌كه‌ى، بۆیه ئه‌و هه‌موو وێنه‌یه‌ى بۆ شه‌پۆلى ده‌ریا كێشاوه، كه خۆى بهههرۆتى شاخدا ده‌دات.
شاعیر ئه‌و وێنه‌یه وا ده‌بینێ، وه‌كو ده‌ڵێن ئه‌م گۆمه تینووى خوێنه، حهزیایهكه ده‌یه‌وێت هه‌موو ده‌وروبه‌رى لوش بدات، ده‌یه‌وێت دڕنده‌یی خۆى نیشان بدات.
ئه‌م هه‌ست و ئیحساسه هێنده پڕ له‌ژانه بۆ (ئه‌میر)، شاعیرى ناچار كردوه، دیوه پڕ له ئارام و ناچۆرالیزمەكەى فه‌رامۆش بكات و چاوى لێ بپۆشێت و دیوه پڕ لهلرفهو هه‌ڕه‌شه و تراژیدیاكهى خستوەته‌ڕوو.
(بازگر)، بۆ خۆى به‌ته‌بیعه‌ت سروشتى خۆش ده‌وێ و ئینسانێكى میهره‌بانه به‌رانبه‌ر سروشت و باڵنده و بوونه‌وه‌ره‌كانى تر و زۆر جارى تر له‌شیعره‌كانیدا له‌گه‌ڵ سروشتدا ده‌بێته یه‌ك و وه‌سفى جوانى سروشت ده‌كات، زۆر جاریش به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه و سروشت و ته‌بیعه‌ت لێى یاخى ده‌بن، چونكه به‌تێڕوانینى شاعیر ئینسان سه‌ردارو مه‌زنه و تهبیعهتیش رامكردووى ژێر دهستییهتى، بۆیه شاعیر پێی وایه، نه‌ك گۆمەشینى زاڵمانه‌ى (تێ تێ) و (چه‌مى چۆمان) به‌ڵكو هه‌موو زه‌ریاو ده‌ریاكانى سه‌ر زه‌وى مافى ئه‌وه‌یان نییه، (ئه‌میر) نوقمى خۆیان بكەن.
(2)
شاعیر له‌به‌شی دووهه‌مى شیعره‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
ئه‌وه‌ى خاوه‌نى فیكر بێت، پێویسته خاوه‌نى زمانێكى باڵاش بێت، ئه‌وه‌ى خاوه‌نى فیكرێكى نوێ بێت، ده‌بێت خاوەنى زمانێكى نوێش بێت، (تاڤگه‌یه‌ك له زیو - حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن).
(ئه‌حمه‌د بازگر)، جیا له‌وه‌ى بۆ خۆى خاوه‌نى فیكرێكه، بۆیه رێك بۆته خاوه‌نى زمانێكى باڵاى شیعریش، بۆته خاوەنى زمانێكى شیعرى باڵا كه ده‌توانێت هه‌م فیكرێكى له‌پشته‌وه بێت هه‌م رامان و روانینى له پشته‌وه بێت.
بازگر له‌م شیعره‌دا بێ وێنه قسه له‌گه‌ڵ سروشت ده‌كات و ده‌یكاته وێنه و دیمه‌نى جوان، به‌ڵام ئه‌م وێنانه فیكرێكى به‌رزى ئینسانى و هیومانیستى له‌پشته‌وه‌یه، كه له‌به‌شه‌كانى دواتردا به‌ئاشكرا ئه‌وه ده‌ڵێ «من ئینسانم، من رەنجدهرم، من كارگهرم»، ئه‌م رستانه مانا و ده‌لاله‌تى ئه‌وه‌ى له پشته‌وه‌یه كه شاعیر توڕه‌بوونى له ده‌ریا، توڕه‌بوونه له خنكاندنى ئینسانێكى زه‌حمه‌تكێش.
له‌زمانى كوردیدا، وه‌یشوومه ده‌لاله‌ته بۆ نه‌گبه‌تى و خوڵقاندنى كاره‌ساتێكى تراژیدى، بۆیه شاعیر ئه‌م وشه‌یه‌ى بەكارهێناوه بۆ ده‌ریا، كه له‌پێش چاوى گیاندار و په‌له‌وه‌رى ده‌وروبه‌رى ده‌یه‌وێت قاقاى ره‌ش و هێزى دڕندانه‌ى خۆى نیشان بدات، كه چ كاره‌ساتێكى خوڵقاندوه.
لێره‌دا شاعیر، به‌قاقاى ره‌ش ده‌مانباته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى، ره‌ش مانا و ده‌لاله‌ته بۆ نه‌گبه‌تى، خراپه، ته‌عزیه و نههامەتى، پرسه و كاره‌سات، واتا قاقایهكى پاسیڤ و دوور له خۆشی و شادى، جیا له‌وه‌ش باس له ئاوازى مه‌رگ ده‌كات كه ده‌ریا ده‌یژه‌نێ، واتا هه‌موو ئه‌و ره‌مز و كۆدانه‌ى كه ئێمه وه‌كوو هۆكارى شادى، خۆشی، كامه‌رانى و ئاسوده‌گى گوێمان لێ بوون و هه‌ستمان پێ كردون، بینیومانن و ناسیومانن، شاعیر لهبهرگێكى نێگه‌تیڤ و پاسیڤ وه‌سفیان دەكات شەپۆلى ده‌ریامان لا جوان بووه، قاقاى پێكه‌نینمان لا خۆش بووه، ئاوازى نه‌رم و مۆسیقامان به‌خولیاوه گوێ داوه‌تێ، بەڵام ئه‌وه‌تا لێره‌وه به پێچه‌وانه‌وه ده‌یانبینین و شاعیر پێمان ده‌ڵێت ئێوه له‌زار و وێنه‌ى ئینسانى خۆتان و له سروشتێكى به به‌زه‌یی ئه‌وانه‌تان بینیوه، نه‌ك له ده‌ریایه‌ك كه چۆته قاڵبی حه‌زیاو ئهژدیهایهكهوه كه خه‌ریكه سروشت وێران ده‌كات، ئازیزانمان ده‌فڕێنێت و بێسه‌ر و شوێنیان ده‌كات، هه‌موو جوانییه‌كانى ژیان په‌ژمورده و ژاكاو دەکات، ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵه وامان دانابوو مانگه‌شه‌و ده‌توانێ عهكسى خۆى تێدا ببینێت و قژى له‌به‌ر دابهێنێت و دەتوانێ تینوودانى رێى ئازادى بشكێنێت و دڵ پڕ لهحهماسهت و گه‌رموگوڕى پێشمه‌رگه‌كان فێنك بكاته‌وه و خۆى بگه‌یه‌نێ به‌دارستان و سهوزهڵانى باڵا بكات و گه‌نمى قه‌رسیلى هه‌ژاران ئاو بدات، ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌یاد كرد‌و په‌لامارى ئازیزان و خۆشه‌ویستانى ئێمه ده‌دات و تینووى خوێنى زه‌حمه‌تكێشان و كارگه‌رانى ئێمه‌یه.
شاعیر، (ئه‌میر سیسێرى) هاوڕێى هێنده لا خۆشه‌ویسته، ئه‌م داستان و فه‌نتازیایه ده‌هۆنێته‌وه، ئه‌م سروشته دەكاته كه‌ره‌سته‌ى ناو ده‌قێكى جاویدانى كه هه‌میشه به نه‌مرى ده‌مێنێته‌وه.
(3)
شاعیر له‌به‌شی سێیه‌مى شیعره‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
«شاعیر، زۆر قه‌ڵس و نیگه‌رانه له ده‌ریاو ئه‌و كاره‌ساته‌ى خوڵقاندویه‌تى، بۆیه بانگى لێ ده‌كات و ده‌ڵێ «بمناسه بزانه به‌گژ كێدا هاتووى؟ به‌گژ مندا منێك، كه ئینسانم، كارگهرم، رەنجدهرم لهمپهرهكهى كه دەریایی دوكانى راگرتوه، ئه‌و كه‌شتییه گه‌ورانه‌ى سه‌ر شه‌پۆلى سه‌ركه‌شی تۆ ده‌شێلێت، ئه‌و ئاگره‌ى سته‌مكار هه‌ڵده‌قرچێنێ، بمناسه به هه‌موو ده‌ریا و خه‌لیج و رۆخم بناسێنه».
شاعیر وه‌سفى ئه‌و ئینسانه ده‌كات، كه ده‌ریا په‌لامارى داوه، كه ئه‌م ئینسانه عه‌زیمه، داهێنه‌ره، ئه‌و ئەفرێنهرى ئه‌و به‌نداوه گه‌وره‌ى دوكانه، بۆیه باس له‌دوكان ده‌كات، چونكه ئه‌و چه‌مه‌ى (گۆمه‌شین) كه ئەمیرى تێدا خنكاوه له تێ تێ له دوو چۆمانى ناوچه‌ى ئالان، ئاوه‌كه ده‌ڕژێته ناو چۆمى دوكانه‌وه، بۆیه ده‌ڵێ «من ئه‌و لهمپەڕهم، تۆ ئازیزى من دێنیته باوه‌شی خۆم، من كه‌شتییه گه‌وره‌كانم دروست كردوه، من ئاگرم».
شاعیر چ وه‌سفێكى پێوه‌ست به‌ده‌ریاوه كردووه، خه‌یاڵى بۆ چ ئه‌فراندن و داهێنانێك چووه، ئه‌و لێره‌دا خاڵى گرنگى ئه‌وه‌یه، كه من ئینسانم، ئینسان بوون لاى شاعیر‌و به تایبه‌تى له‌م شیعره‌دا زۆر جێگه‌ى گرینگیپێدانه.
دواتریش ئه‌م ئینسانه (كارگه‌ره، ره‌نجده‌ره، جه‌نگاوه‌ره، تێكۆشه‌ره...) ئه‌مه كێیه؟ ئه‌م ئینسانه، ئه‌م ئه‌میره، هه‌م پێشمه‌رگه‌یه، هه‌م زه‌حمه‌تكێش و كۆمۆنیسته، هه‌م كرێكارى مه‌زرا بوه، هه‌موو ئه‌و سیفاتانه له كه‌سێكدایه كه زۆر په‌یام و خۆزگه و ئاواتى هه‌یه، به‌ڵام ده‌ریا مه‌رگى راگه‌یاندوه، كێ كوشتویه‌تى؟ ئه‌م ئینسانهى كه سێ ده‌یه‌یه رەنج ده‌دات، له ده‌ست ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ى فڕاندوه، له ده‌ست ئازیزان و هاوسه‌نگه‌رانى و كرێكارانى كوره‌خانه و ژنانى ناو مه‌زراكان و هێزى به‌یان و ئارێزو ئاویهرى ساندوه، چ سه‌خته، چ دژواره.
بۆیه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م جینایه‌ته‌ى (گۆمه‌شین) په‌یامێكى داوه‌تێ، كه ئه‌م تاوانه بێ سزا ناهێڵێته‌وه، به‌ڵكو رای ده‌گه‌یه‌نێت، كه یه‌كه‌م جار سه‌رى سه‌ركوتگه‌ر پان ده‌كه‌مه‌وه، كه دیاره مه‌به‌ستى له سه‌ركوتگه‌ر كێیه؟ چونكه ئه‌وه هۆكارى مردنى ئه‌م كاره‌كته‌ره‌یه، گه‌ر ئه‌و ناچارى چه‌كهه‌ڵگرتن و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى نەكردایه، بۆچى ئه‌م ئازیزه‌مان ده‌خنكا و ده‌ریا لووشی ده‌دات، واتا چه‌مكى سه‌ركوتگه‌ر جیا له مانا سیاسی و دەوڵهتییهكهى شاعیر داخى دڵى ئه‌م سهركوتگهرهشی له دڵدایه، له‌گه‌ڵ مه‌رگى ئام ئازیزه بیانوویه‌كى باشه بۆ سه‌رله‌نوێ بیرخستنه‌وه‌ى هه‌موان، كه چ ده‌ریا زاڵمه، چ سیستمى سیاسی سه‌ركوتگه‌ره.
پاشان دێمه سه‌ر سەرینى تۆى له‌خۆبایی، ئه‌م جاره كه مه‌به‌ستى ده‌ریایه، په‌یامى ئه‌وه‌ى پێ ده‌دات كه دەیبهستێتهوه، لێره‌دا ئه‌مه گرینگه، ئاخر چ سیحراوییه، ده‌ریا ببه‌ستیته‌وه؟ ئه‌مه فه‌نتازیایه، كه شاعیر باسی دەكات، وێنه‌یه‌كه ئاماژه‌یه بۆ گه‌وره‌یی شاعیر و هه‌سته‌كانى بۆ ئه‌م ئازیزه.
شاعیر ده‌ڵێت «ئه‌میر یه‌كێك لهیارانى خۆشه‌ویستى من بوو، ئه‌و ڕۆژه‌ى كه له ناو گێژاوى گۆمهشیندا نوقم بوو، خنكا، من خۆم ئه‌وكاته له‌وێ نه‌بووم، باسی وردى ئه‌و كاره‌ساته پڕ له داخه‌م له زمانى حوسێن حەمهڕهش (جه‌لیل) گوێ لێ بوه، كه به‌داخه‌وه ئه‌ویش شه‌هید بوو«.
واتا حیكایه‌تى شیعرى (گۆمه‌شین)، هێنده واقیعییه بۆیه شاعیر توانیویه‌تى هێنده گه‌وره و به‌رز له‌ئاستى شیعرى ئه‌ده‌بی وێناى بكات.
شاعیر له‌شوێنێكدا ده‌ڵێ «من شاعیرى زهحمهتكێشانم»، ئه‌مه به‌یانێكى ساده‌ى هه‌ستكردنه به‌و ئازارانه‌ى كه ساڵ دوانزه‌ى مانگ به سه‌ر سه‌رى زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه‌یه، بۆیه من شاعیرى دژى ئازار و ره‌نجم، دژى ناعه‌داله‌تى و زوڵمم، من لایه‌نگرى ژیانم، لایه‌نگرى خۆشه‌ویستى و پێكه‌نینم (سێ شاعیرى چەپى ئێران - ئه‌نوه‌ر حسێن).
شاعیر هێنده دڵ پڕ له‌قینه له ده‌ریا، بۆیه ده‌ڵێ ده‌بێت بتبه‌ستمه‌وه به هه‌ورازا، به نشێودا، له‌بن هه‌موو دارێك و هه‌موو بنمیچێكدا چۆك دابدهى، سوژده به‌رى بۆ گوڵ، بۆ گه‌نم و ئاوه‌دانى.
ئێستا ئیتر ده‌ریا دیل كراوه و به‌ستراوه‌ته‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌و جینایه‌ته‌ى خوڵقاندویه‌تى و ده‌بێت چۆك دابدات و سوژده به‌رێت، بۆ هه‌موو سروشت و ئه‌وانه‌ى به به‌رچاوى ئه‌وانه‌وه ئینسانێكى خنكاند و لوشیدا، له باوه‌شی ئازیزان و هاوسه‌نگه‌رانى فڕاند و بردى، ئێستا ده‌بێت له به‌رده‌م ئه‌واندا ئیعتراف بكات كه بكوژى ئینسانێكه.
ئیتر ده‌بێت لەسهرى ده‌ركا ئه‌و خنكاندن و ماڵوێرانییه‌ى ده‌ستى داوه‌تێ، ده‌بێت ئیتر سزاى خۆى وه‌ربگرێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ى ئینسان و سروشت و كۆمه‌ڵگا و هێزى پێشمه‌رگه‌ى تازیه‌بار كرد، هه‌موویان پرسەیان داناوه بۆ ئه‌م ئازیزه.
شاعیر لێره‌دا زۆر جوان وه‌سفى سروشت و دیمه‌نه‌كانى كردوه، خۆیشی ده‌ڵێت «زمانى كوردى ئازیزترین زمانى ناو ژیانى من، شیعره‌كانم باشترین شاهیدى وه‌فادارى من و ئه‌و زمانه به یه‌كترن».
بێ گومان چ وه‌فاكه‌ى به‌رانبه‌ر هاوسهنگهرهكهى و چ زمانى پڕ زوڵاڵ هێنده‌ى تر، ئه‌م ده‌قه شیعریهیان جوانتر كردوه.
له‌م شیعره‌دا، دوا جار ئه‌وه‌ى ته‌سلیم ده‌بێت و سه‌رى ته‌عزیم داده‌نه‌وێنێ ده‌ریایه و به‌و شێوه‌یه ده‌سته‌مۆ ده‌كرێت و تۆڵه‌ى (ئه‌میر سیسێرى)، تۆڵه‌ى فڕاندنى ئینسانێكى تێكۆشه‌ر و كرێكارى لێ ده‌سه‌نرێت و كارەكتەرى پڕ له وزه و خۆشه‌ویستى پێشمه‌رگه‌كانیش به نه‌مرى ده‌مێنێته‌وه و هه‌موان سه‌رى رێز و نه‌وازش لهبەرپێیدا داده‌نه‌وێنن، به‌م شێوه‌یه مه‌رگى ئه‌میر، بووه هه‌وێنى له‌دایكبوونى شیعرى گۆمه‌شین، وه‌كوو یه‌كێك له‌شیعره زیندوو گه‌وره‌كانى جیهان و ئه‌ده‌بی كوردى و رێبازى ئه‌میر هه‌ر به‌رده‌وامه و گۆمهشینیش پاش ئه‌و تراژیدیایه ئارام بووەته‌وه، به‌ڵام هێشتا یاران و هاوسه‌نگه‌ران و كچان و كوڕانى كلێته سورى چنگ و قۆڵ سوور وه‌كو بازى عیشقى چه‌م و چیا، كه زۆر جار به‌هارانه یان زستانان به‌و چه‌م و چۆڵ و شاخ و زهنوێرهدا تێپەڕدەبن، دەیانەوێت هه‌ڵفڕێن بۆ دیناران، كاوژان، بێژوێ، سنجوێ، دولكان و ئه‌شكان، به‌ئه‌سپایی هه‌نگاو دەنێن و دەخزێنه ناو ئه‌و رووباره‌وه، هێشتا زاڵمى گۆمه‌شین و یاد و بیره‌وه‌رى ئه‌میریان لا زیندوه، هێشتا متمانه‌یان به ئارامى و هێمنى گۆمه‌شین نییه، ئیتر ورده‌ورده، تیم تیم، ده‌سته‌ده‌سته، ده‌په‌ڕنه‌وه ئه‌وبه‌ر و ئاوڕێك له‌یادو بیره‌وه‌رى ئه‌میر و شیعرى گۆمه‌شین و ئه‌حمه‌د بازگر ده‌ده‌نه‌وه، به‌ده‌نگى هێواش و له‌سه‌رخۆ شیعر و ئاواز‌و گۆرانى گۆمه‌شین ده‌ڵێنه‌وه، كه شیعرى ئه‌حمه‌د بازگرهو ناسرى رهزازى كردویه‌تى به‌گۆرانى و شیعره‌كه‌ى خسته سه‌ر زارى هه‌موان و به‌نه‌مرى هێشتییه‌وه.
شیعرى گۆمه‌شین، پڕه لهپارادۆكسى جوان كه‌ڕه‌نگه كه‌م وێنه بێت، نمایشی سروشت و زاڵمى ده‌ریا ده‌كات، به‌ڵام ئێستا ناوى (ئه‌میر) سه‌د هێنده‌ى گۆمه‌شین دره‌وشاوه‌یه و له یادو بیره‌وه‌رى هه‌مواندا دێت و ده‌چێت.