وه‌زیرى پێشمه‌رگه: چاكسازیه‌كانمان به‌رده‌وامه‌و توانیومانه نزیكه‌ى 20 لیواى یه‌كگرتوو دروستبكه‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" هه‌وڵیانداوه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه یه‌كبخه‌نه‌وه‌و تائێستاش 20 لیواى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك و دویان خستۆته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم 60 كامێراى حه‌رارى بۆ دابینكردون‌و خۆشیان به‌رده‌وامن له‌كڕینى، داوایان له‌هاوپه‌یمانان كردوه درۆنى چاودێریان بۆ دابین بكه‌ن.
وتیشى:"چاكسازیه‌كانمان به‌رده‌وامه‌و توانیومانه نزیكه‌ى 20 لیواى یه‌كگرتوو دروستبكه‌ین‌و هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك‌و دوو بخه‌ینه‌وه ژێر ڕكێفى وه‌زاره‌ت".
سه‌باره‌ت به‌دوو لیواى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق وتى:"ئه‌و دوو لیوایه‌ى بڕیاره دروستبكرێت ته‌شكلیه‌ى ته‌واوبوه‌و ته‌نسیقكراوه‌و لیوایه‌كى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه گواستراوه‌ته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق".
وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى وت:"باشترین هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق هه‌یه".

