ئێران داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات تۆڵەی قاسم سولەیمانی بكەنەوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکایەتی کۆماری ئێران رایگەیاند:" نامەیەکیان ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان کردووە و داوایانکردووە بڕیارێک دەربکات بەمەبەستی ئیدانەکردنی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران".
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی كانوونی دووەمی 2022، بەڕێوەبەرایەتی یاسایی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، دەبێت ئەو کەسانەی پلەی سەربازی، حکومی و دیپلۆماسییان هەیە پارێزبەندی نێودەوڵەتییان هەبێت، بەپێچەوانەوە کردنەئامانجیان ئاسایشی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە.
ئەوەش هاتووە، داوا دەکەن نەتەوە یەکگرتوەکان کوژرانی قاسم سولەیمانی ئیدانە بکات و رێکاری پێویستیش بگرێتەبەر بۆ رێگریکردنی لە دووبارە بوونەوەی رووداوی هاوشێوە، تارانیش "هەموو هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ تاوەکو ئەم رووداوە وەک تاوانی نێودەوڵی و وەک کوشتنی بەرپرسانی حکومەت و دیپلۆماتکاران بە جیهان بناسێنێت".
شهوی 3ی كانوونی دووهمی 2020، له هێرشێكی فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی ئهمریكی، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی له نزیك فڕۆكهخانهی بهغدا كوژران.

