یەكێتی زانایان: لە ئەمساڵدا 74 زانا‌و مامۆستای ئایینی وه‌فاتیان كردوه
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند:" له ساڵی 2021دا 74 زانا‌و مامۆستای ئایینی وه‌فاتیان كردوه".
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی كانوونی دووەمی 2022، یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بڵاویكرده‌وه، "له ساڵی 2021دا 74 زانا‌و مامۆستای ئایینی وه‌فاتیان كردوه، ئه‌مه‌ش بۆ زانایانی ئایینی‌و خه‌ڵكی موسڵمان‌و یه‌كێتی زانایان كۆست‌و كه‌لێنێكی گه‌وره‌و له‌هه‌مان كات بۆ مه‌یدانی ئه‌هلی زانست‌و شه‌ریعه‌ت‌و خزمه‌تی مینبه‌رو میحراب‌و مزگه‌وت خه‌ساره‌تێكی مه‌زنه‌و پڕ كردنه‌وه‌ی شوێنیان ئه‌سته‌مه".
یەكێتی زانایانی ئایینی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "به ئامانجی به‌زیندو هێشتنه‌وه‌ی خزمه‌ت‌و دڵسۆزیه‌كانی ئه‌و زانا به‌رێزانه‌ی وه‌فاتیان كردوه، راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان هه‌وڵی داوه‌و وێنه‌و ناو و به‌رواری وه‌فات‌و شوێنی نیشته‌جێ بونیان تۆمار بكات‌و بڵاوی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌رشیف‌و لای خه‌مخۆرانی بواری زانست‌و شه‌ریعه‌ت پێگه‌و ناوبانگیان به دره‌وشاوه‌یی له سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژو بمێنێته‌وه‌و له یاد نه‌كرێن".
ئه‌و زانا‌و مامۆستا ئایینیانه‌ن كه له ماوه‌ی نێوان ساڵی 2021 واته له 1ی1ی2021 تا 31ی12ی2021 به‌هۆكاری جیا جیا كۆچی دواییان كردوه، له‌وانه هه‌ندێكیان به‌هۆكاری چونه نێو ته‌مه‌ن‌و به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه بوه، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆریان واته 47 مامۆستای ئایینی به هۆی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆناوه مردون.

