کەشناسی هەرێم: لە سبەینێوە باران و بەفر دەستپێدەكاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"  سبەینێ لە کاتەکانى بەیانى زودا کاریگەریى بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى درێژ دەبێتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و باران لە سنوورى پارێزگاکان دەبارێت".

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سبەینێ لە کاتەکانى بەیانى زوودا کاریگەریى بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى درێژ دەبێتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و باران لە سنوورى پارێزگاکان دەبارێت.

لە دواى نیوەڕۆی سبەینێوە پلە بە پلە کاریگەریی ئەو شەپۆلە لاواز دەبێت و لە شەودا کۆتایى دێت، بەڵام پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێننەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاستى باران مامناوەند دەبێت، سەنتەرى پارێزگا ئەگەرى نمەبارانى هەیە و، کاتى دابارین لە کاتەکانى بەیانى زوو تا کاتەکانى پێش نیوەڕۆ". 

هەروەها لەبارەی پارێزگای سلێمانیشەوە ئاماژە بەوە دراوە، لە سەنتەرى سلێمانى نمەباران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانى دەوروبەرى ئەو پارێزگایە بەفر دەبارێت. لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجەش باران و بەفر دەبارێت. 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی، نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراوی ئەمڕۆ لە حاجی ئۆمەران بووە کە 5 پلە ژێر سفر بووە.

پلەی گەرمی لە سەنتەری پارێزگاکان بەمشێوەیە بوون:

هەولێر سێ پلەی سیلیزی

سلێمانی یەک پلەی سیلیزی

دهۆک سێ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە چوار پلەی سیلیزی

کەرکووک چوار پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار