گۆڕان دهستهیهكی كاتی بۆ بهڕێوهبردنی بزوتنهوهكهی دهستنیشان دهکات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جڤاتی نیشتمانی بزووتنهوهی گۆڕان دهستهیهكی حهوت كهسی بهشێوهی كاتی تا كاتی بهستنی كۆنفرانس بۆ بهڕێوهبردنی بزووتنهوهكهی دهستنیشان كرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی كانوونی دووەمی 2022، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیماندا دەستەیەکی حەوت کەسی بە نوێنەرایەتی جڤاتەکانی نیشتیمانی و گشتی و سێ لە هەڵسوڕاوانی دیاری دەرەوەی جڤاتەکان هەڵبژێردران کە بریتین لە (هۆشیار عومەر، نزار محەمەد، هاوڕێ کاوە، دڵشاد مەجید، گەیلان شێخ عومەر، تەها حەمە عەزیز و شوان قلیاسانی).
بهپێی سایتی فهرمی گۆڕان، ئەو دەستەیەی کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا متمانەی جڤاتی نیشتیمانی وەرگرت لەگەڵ لیژنەی باڵای کۆنفڕانس، دەست بە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا کۆنفرانسی دووەمی نیشتیمانی بۆ بەخۆداچوونەوە و خۆ رێکخستنەوەی بزوتنەوەکە ببەستن.
بەپێی دەستوری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان
ئەرکەکانی کۆنفڕانسی نیشتیمانی خۆی دەبینێتەوە لە؛
- نوێکردنەوەی بەرنامەی سیاسی لە بوارە جیاوازەکاندا
- پێداچونەوە بە دەستوری رێکخراوەیی، هەڵسەنگاندن و دەستکاریکردنی پلاتفۆرمەکانی هەڵبژاردنەکانی پارێزگا و هەرێم و عێراقی فیدراڵ.
- هەڵسەنگاندنی ئەدای تیمەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت و نوێنەرەکانی لە دەزگا هەڵبژێردراوەکانی؛ پارێزگا، هەرێم و عێراقی فیدراڵ.
- هەڵسەنگاندنی ئەدای جڤاتی نیشتیمانی لە چەند ساڵی رابردودا.
هەمو ئەمانەش پڕۆسەی سەرلەنوێ خۆڕیکخستنەوە و خۆنوێکردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕانە بەتایبەت دوای ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانی تێیدا دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت.