سه‌ردار سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی ئاشتی و به‌رگری

مەهدی شوشتەری

3 ساڵ لەمەوپێش



مەهدی شوشتەری

 سهرداری شههید حاجی قاسمی سولهیمانی نموونهیهكی دیار بوو لهپهروهردهكراوانی قوتابخانهی ئیسلام. بێگومان ههوڵ و تێكۆشانه پڕبههاكانی ئهو شههیده ئازیزه بۆ جیهانی ئێسلام و موسوڵمانان و ستهملێكراوانی جیهان لهمێژوودا تۆمار كراوهو بێ شك بهباشه یادی ئهم پیاوه گهورهیه دهكهنهوه. تایبهتمهندیه دهركهوتووهكانی سهردار سولهیمانی لهڕووی كهسایهتی تاك و مرۆڤیهوه، تواناكانی لهڕووی فهرماندهیی و بهڕێوبهرێتی سهربازی، زیرهكی ئهو لهبواره ستراتیژیهكان و رۆڵی بێوێنهی لهبهدیهێنانی ئاشتی لهناوچهكهدا ئهوی خسته ریزی یهكێك لهدیارترین و ناسراوترین فهرمانده سهربازی و سیاسیهكانی جیهان؛ بهڵام سهرهڕای زۆریك لهتایبهتمهندیه نایابهكانی ئهم كهسایهتیه گهورهیه، رهنگه بگوترێت كه گهورهترین تایبهتمهندی شههید سولهیمانی بریتی بوو لهپاڵپشتی بهردهوام و كاریگهری بهڕێزیان لهستهملێكراوان لهههر دین و ئایین و گهلێك لهههمبهر ستهمكاران و داگیركهران و ههروهها وهستانهوه له ئاست سیستهمی سوڵتهی جیهانی به رابهرایهتی ئهمریكاو دژایهتی رژێمی ستهمكاری زایۆنی. شههید سولهیمانی لهم شاڕێیهدا بنیاتنهری قوتابخانهیهك بوو كه ساڵههای ساڵە سهرمهشقی خهباتكاران و شۆرشگێڕانی رێگهی بهرگری دهبێت. 

سهردار سولهیمانی لهبهر رۆشنایی وانهو رێنماییه ئیسلامیهكاندا، بهرگری لهستهملێكراوانی جیهان بهبێ رهچاوكردنی هاووڵاتی بوون و قهومی بوون و دین و مهزههب بهئهركی خۆی دهزانی. ئهو تهنها سهر بهئێران و جیهانی ئیسلام نییه، بهڵكو سهر بهتهواوی جیهان و مرۆڤایهتیه. لهقۆناغی تاریكی دروستبوون و فراوانبوونی تیرۆریزمی تهكفیری داعش لهعێراق و سوریا، سهردار سولهیمانی رۆڵی دیارو فهرامۆش نهكراوی لهبهرهی شۆڕشی گهلانی ناوچهكه له دژی تیرۆریزم گێڕا. ئهو لهم رهوتهدا خهمی مرۆڤایهتی، دادپهروهری و حهقانیهتی ههبوو و بهو ئهندازهیهی كهههوڵی یارمهتیدانی موسوڵمانی دهدا چی لهشیعه و چی لهسوننه، بهههمان ئهندازه لهخهمی پاراستن و پاڵپشتی كردن بوو لهمهسیحی و یهزیدیهكان و كهمایهتیه ئایینیهكانی دیكه. ئامادهبوونی ئهو له بهرهی جهنگی دژی تیرۆریزمدا لهجوگرافیایهكی تایبهتدا قهتیس نهبوو. ئهو لهههر شوێنێكدا كه داوای یارمهتی دهكرا، ئاماده دهبوو؛ رۆڵی نایابی ئهو فهرمانده ئازایهی بهرهنگاربوونهوهی تیرۆریزم و شكستی پڕۆژهی بهناو دهوڵهتی داعش لهدیمهشق و حمص و لازقیهو حهلهب و نبل و الزههرا و رهقهو...هتد لهسوریا تاكو بهغداو ئامرلی و موصڵ و مهخمورو شهنگال و جهلهولا و ... هتد لهعێراق بۆ هیچ كهسێك شاراوه نییه و كهسایهتیه بهویژدان و بێدارهكان دان بهو راستیهدا دهنێن. لهم چوارچێوهیهدا دهبێت شههید سولهیمانی به «فهرماندهی ئاشتی» لهناوچهكه دابنرێت. دابینكردنی ئاسایش و ئاشتی گهورهترین خزمهتی شههید سولهیمانی بهگهلانی ناوچهكه بوو .

خزمهتێكی دیكهی روونی شههید سولهیمانی بریتی بوو لهپاڵپشتی كردن لهگهلانی ناوچهكهو شۆڕشگێڕان و خهباتكارانی گروپهكانی بهرگری لهلوبنان و فهلهستین لهبهرامبهر رژێمی داگیركاری زایۆنی. لهم روانگهیهوه بهحهق نازناوی «شههیدی قودس» و «فهرماندهی بهرگری» یان بهشههید سولهیمانی بهخشیوه. لهدیدی حكومهتی ئهمریكاوه، لهبهر بوونی سهردار سولهیمانی، بابهتی بهرهوپێشبردنی پرۆژهی مامهڵهی نهنگینی سهدهو فوو كردن به بابهتی ئاسایی كردنهوهی پهیوهندیهكان لهگهڵ رژێمی داگیركاری زایۆنی رووبهڕووی رێگری شێلگیرانه بووبووهوه؛ لهم رووهوه حكومهتی ئهمریكا نه تهنها دیارترین كهسایهتی جیهانی بهرهنگاربوونهوهی تیرۆریزمی نێودهوڵهتی، بهڵكو هزری تیۆری بهرهنگاربوونهوهی داگیركردنی وڵاتانی ئیسلامی و عهرهبی لهلایهن رژێمی زایۆنیهوه تیرۆر كرد. تیرۆركردنی سولهیمانی و شههیدكردنی بهڕێزیان لهلایهن حكومهتی ئهمریكاوه تهنها كارێك نهبوو بۆ لهناوبردنی كهسایهتییهك بهڵكو كردهوهیهك بوو بۆ لهناوبردنی سیمبول و جیلوهی بیری دژه ئهمریكایی- دژه زایۆنی. ئهڵبهت ئهنجامدانی وهها تاوانێك ههڵهیهكی ستراتیژی بوو لهنێوان دهیان ههڵهی دیكهی ستراتیژی ئهمریكا لهناوچهكه و جیهاندا چونكه به تیرۆركردنی سهردار سولهیمانی، قوتابخانه و بیری ئهو نه تهنها زیندوویهتی و مانهوهی خۆی لهدهست نادات، بهڵكو ئێستا رهههندی جیهانی زیاتری لهخۆگرتووه. سهردار سولهیمانی سیمبولی قوتابخانهو بیرێك بوو كهبڕوای وابوو تهنها كار بۆ رێگری كردن لهدهسهڵاتی ئهمریكاو زایۆنیزم بهسهر چارهنووسی حكومهت و گهلانی ناوچهكهوه بریتی بوو لهیهكگرتوویی و رووبهڕووبوونهوه و بهرگری لهههمبهر پڕۆژهو پیلانهكانیاندا. لهم رووهوه شههید سولهیمانی گرنگیهكی ستراتیژی بهسهروهری گهلانی ناوچهكه دهدا. بۆیه ئهو بهههموو توانایهوه ههوڵی بۆ بههێزكردن و سهروهری گهلانی ناوچهكه دهدا. 

ئێستا دوو ساڵ بهسهر تیرۆری نامهردانهی سهردار سولهیمانی و فهرماندهكانی بهرهی بهرگری و ئازادی تێدهپهڕێت. به دڵنیاییهوه ئهم تاوانه بێوهڵام نهماوهتهوهو بڕیاردهران و ئهنجامدهرانی ئهم تاوانە نامرۆڤانهیه دهبێت لهبهردهم دادگای دادپهروهریدا دادگایی بكرێن و وڵامگۆ بن. كاردانهوه فراوانهكانی خهڵك لهسهرتاسهری جیهان و ههروهها كاردانهوهو ههڵوێستی زۆرێك لهكهسایهتیه ناسراوه سیاسی و یاساییه نێودهوڵهتیهكان لهئیدانهكردنی كردهوهی تاوانكارانهی ئهمریكا لهمهڕ تیرۆركردنی سهردار سولهیمانی و هاوڕێكانی به روونی ئهوهی دهرخست كه ئهمریكا لهپێش ههموو شتێك لهبهردهم دادگای ویژدانه بێدارهكانی جیهاندا ئیدانه كراوه. كۆماری ئیسلامی ئێران بهفهرمی سود لهههموو توانا سیاسی، یاسایی و نێودهوڵهتیهكانی خۆی لهئاست بهدواداچوونی یاسایی و دادگایی كردنی بڕیاردهران و ئهنجامدهرانی ئهم تاوانه گهورهیه وهردهگرێت و مافی گهلی گهورهی ئێران بۆ تۆڵهسهندنهوهی شایسته لهتاوانكارانی نێودهوڵهتی ههرگیز فهرامۆش ناكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار