نابێ ململانێى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانى پارته کوردستانیه‌کان له‌سه‌ر حسابى قه‌واره‌ى هه‌رێم بێت
هاوڕێ سوره
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ سوره
ئه‌گه‌ر به‌وردى سه‌رنجى ئه‌و هه‌موو نه‌یار و دژبه‌رانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بده‌ین ئه‌و پرسیاره‌مان بۆ دروست ده‌بێت ئایا چۆن ئه‌م حکومه‌ته توانیویه‌تى به‌پێوه بوه‌ستێت ؟ جیا له‌پیلانى به‌رده‌وامى هه‌ر چوار وڵاتى داگیرکه‌ر و زۆربه‌ى حزبه کوردیه‌کانى باشور و هه‌ندێک حزبى کوردى پارچه‌کانى دی به‌تایبه‌تى ئیسلامیه‌کان ده‌خوازن حکومه‌تى هه‌رێم ژێره و ژوور بکه‌ن .
ده‌زانم بڤه‌یه بۆیه ناوه‌کانیان ڕیز ناکه‌م نه‌کا وه‌ک خه‌یار به‌بێ خوێ دامپاچن , دڵنیام وشه‌ى دیموکراسى و ئازادى و شتی‌وا لاى هه‌ندێکیان بوونى نیه, به‌کورتى دیارن ئه‌ونه‌ى خۆیان به‌خاوه‌نى حکومه‌ت ده‌زانن به‌ئاشکراش حزبى سۆشیالیست پاشقولى لێنه گرتووه , خه‌ڵکى هوشیار ده‌زانن هه‌ندێکیان ئه‌جنداى داگیرکه‌ران جێ به‌جێ ده‌که‌ن ئه‌وانى دیکه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌مووشتێک بۆخۆیان نیه واتا بڕیارى شه‌ڕ و ئاشتى به‌ده‌ستى ئه‌وان نیه , به‌داخه‌وه گوێش به‌وه ناده‌ن ئه‌م ئه‌زموون و فدرالیه به‌رهه‌مى خوێنى سه‌دان هه‌زار شه‌هیده , خۆنمایشکردن و خۆ ڕاوه‌شاندنى هه‌مووانیش به‌هۆى بوونى ئازادیه که زۆرکات به‌ره‌ڵایى و بێسه‌روبه‌ره‌یى پێوه دیاره , ئاشکرایه هه‌ندێکیان تاقیکراونه‌وه , له‌ڕابدوودا به‌رده‌وام بوون له‌نانه‌وه‌ى ئاژاوه و قین هه‌ڵگرتن و تێکدانى یه‌کڕیزى , هه‌ندێکیشیان بایى دوو قڕان خزمه‌تى کوردیان نه‌کردووه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئیفلیج و کۆڵه‌وارن هه‌میشه خه‌ریکى جنێو دان و تۆمه‌ت دروستکردنن ! ,
له‌راستیدا هه‌ر کوردێک خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى داگیرکه‌ران بکات هه‌قنیه هه‌واى کوردستان هه‌ڵمژێت به‌ڵکو وه‌ک ڤایرۆسى کۆرۆنایه ده‌بێت ڕیشه‌کێش بکرێت ,لێره‌دا به‌باشمزانى ئاماژه به‌م خاڵه بکه‌م که چه‌ند ڕۆژێکه کۆمێنت ده‌نوسرێن له‌سه‌ر له‌به‌رکردنى جلى پرته‌قاڵى وه‌ک ئه‌وه‌ى ئه‌وانه بخوازن مه‌دالیایى ئازایه‌تیان بدرێتى له پاى سوتاندنى فه‌رمانگه‌کانى پۆلیسى هاتووچۆ , ناحیه , شاره‌وانى و کتێبخانه ته‌نانه‌ت ڕێگه گرتن له ئۆتۆمۆبیلى فریاکه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌کان , ئه‌گه‌ر هه‌قخوازبین پێویسته ده‌م و چاویان دیار بێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕایى گشتى بیان ناسیت لێشیان بپرسرێت ئه‌وه کێ بوون ئێوه‌یان هاندا , بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان به‌رگى پرته‌قاڵى بکرێته به‌ریان , لانیکه‌م هانده‌ره‌کان ده‌زانن هاندراوه‌کان منداڵن مافى ده‌گدان و خۆپاڵاوتنیان نیه که‌واتا ناکرێت بخرێنه ناو خۆنیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ,
دیاره میرد منداڵه‌کان ئاگادارنین له ڕابرددوودا چى به‌سه‌ر کورد هاتووه ناشزانن ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم بڕوخێت سه‌د ساڵی دیکه‌ش ده‌ستکه‌وتێکى دیکه‌ى وه‌ها به‌ده‌ستنایه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا ئێران خاوه‌نى عێراقه , تورکیا و سوریاش باشتر له‌دوێنێ سه‌نگه‌رمان لێده‌گرن , مه‌گه‌ر به‌هۆى ڕوداوێکى وه‌ک (2003) ى عیراق سیسته‌مى سیاسى یه‌کێک له‌داگیر که‌ران بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌شیان هه‌ر خودا ده‌زانێت شتی‌وا ڕووده‌دات یان نا , ئه‌وانه‌ى ئه‌زموونیان هه‌یه ده‌زانن هه‌ر چوار وڵاتى داگیر که‌ر چاویان به بوونى کورد هه‌ڵنایه‌ت ئاگادارن کوردستان خاکێکى به پیت و به‌ره‌که‌تى هه‌یه ئه‌گه‌ر که‌رکوک و خانه‌قین و ده‌ورو به‌رى موسڵ و شنگال له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتى کوردان دابێت خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان باشتر ده‌بێت بۆیه له هه‌ر چوار لاوه هه‌وڵى بچوک کردنه‌وه‌ى کوردستان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌دان پیلانى نه گریسانه‌یان کار ده‌کات ,. بێگومان حکومه‌تى هه‌رێم که‌م و کوڕى هه‌یه خه‌ڵکێکى زۆر زویر و ناڕازیه له ناشه‌فافیه‌ت , له دواکه‌وتنى موچه , له گه‌نده‌ڵکران , له واسیته و واسیته‌کارى له نه‌بوونى خه‌ڵکانى شیاو له پۆستى گرنگى حکومه‌ت و په‌رله‌مان له بار گرانى خستنه سه‌ر هاوڵاتیان له گرانى سوته‌مه‌نى و نرخى کاره‌با و ئاو و زۆر شتى دیکه ,
دڵنیام ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم ده‌زانن خه‌ڵک تووڕه‌ن سه‌بر و ئارامیش سنوورى خۆى هه‌یه بۆیه ناکرێت داخوازیه‌کانى خه‌ڵک به‌هه‌ند وه‌ر نه‌گرن , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناکرێت وشکه ساڵى یان بارانى زۆر هه‌مووى گوناهى حکومه‌ت بێت که‌سێک خانوو له‌به‌رده‌م شیوێک دروستبکات ڕۆژک دێت لافاو بیبات , هه‌روه‌ها نه‌متوانى ئاماژه به‌م خاڵه‌ش نه‌که‌م که کاربه‌ده‌ستێکى گه‌وره‌ى حکومه‌ت هێنده به ئاشکرا و ڕاشکاوى بخوازێت کوژرانى که‌سێکى دوژمنى ژماره یه‌کى کورد له نه‌ته‌وه‌یه‌کى داگیر که‌رى کوردستان بکرێته ڕۆژى ئاشتى جیهانى له‌کاتێکدا ده‌زانێت ئه‌وه که‌سى دووه‌مى ئه‌و وڵاته‌یه نه‌ک هه‌ر بچوکترین ئازادى لێبه‌دى نارکرێت وهیچ کوردێک له ژێر لێویشیه‌وه ناتوانێت باسى سیاسه‌ت بکات چونکه وه‌ک هه‌زارانى دیکه له سێدار ده‌درێت , ئه‌وه‌تا ژنێکى مامۆستا ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى منداڵان فێرى زوبانى دایک ده‌کات ده‌یخاته ژوورى زیندانه‌وه ! ,
به‌لاى منه‌وه سه‌یر نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حزبه‌که‌ى ئه‌و کاربه‌ده‌سته له ڕووداوى (16) ى ئۆکتۆبه‌رى (2017) بچوکترین کاردانه‌وه‌ى نه بوو له‌کاتێکدا به پلان و نه‌خشى ئه‌و بێگانه‌یه و هاوکارى کردنى چه‌ند کوردێک نیوه‌ى خاکى کوردستانى باشور داگیر کرا , لێره‌دا باشتر ده‌رده‌که‌وێت هه‌ندێک لایه‌ن دروشمى بریقه‌دارى وه‌ک سۆشیالیستى و دیموکراسى و ئازادیخوازى بۆ ڕاکێشانى سۆزى لاوانى که‌م ئه‌زموون به‌بازاڕ ده‌که‌ن ئه‌گه‌رنا باشده‌زانن کامه ڕێگه ڕاسته‌که‌یه و پێشخستن و پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمیش بۆ خاترى هیچ پارتێکى سیاسى نیه به‌ڵکو ئه‌رکه له‌سه‌ر ملى هه‌موو کوردێک . له‌کۆتایدا پێویسته برا کورده‌کانى ڕۆژهه‌ڵات ئه‌و ڕاستیه بزانن ئه‌وانه‌ى وه‌ک شیعه‌کانى عیراق و لوبنان و یه‌مه‌ن بیرده‌که‌نه‌وه نوێنه‌رى که‌مینه‌یه‌کى که‌من بۆیه ناکرێت هه‌ڵوێسته نادروسته‌کانیان له‌سه‌ر کوردانى باشور ئه‌ژمار بکه‌ن .
سلیمانى 8-1-2022