بەرزبونەوەی نرخی ئارد و غاز 47 فرن و نانەوا لە دهۆک و زخۆ دادەخات

2 ساڵ لەمەوپێش



 

عەمار عەزیز

بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی ئارد و گرانبونی غاز  ژمارەیەک فرن و نانەواخانە لە دهۆک و ئیدارەی زاخۆ داخران.

ئاراس مەهدی، خاوەن نانەواخانەیەکە لە شاری دهۆک بە هاوڵاتی ی وت:" ئێستا فەردەی ئارد بە 40 هەزارە پێشتر بە 20 هەزار دیناربوو، تەنەکەی روون ئێستا بە31هەزارە پێشتر بە حەوت هەزار بۆ،هەموو شتێک بووەتە دوو تا سێ قات، وا بڕوات منیش فرنەکەی خۆم دادەخەم".

ئاراس ووتیشی:"کەس حەزناکات دوکانەکەی خۆی دابخات بەڵام ئەگەر هیچ قازانج نەکەین و کریێ دوکانەکە لسەر حسابی خۆمان بێت ناچارین ئێمەش دادخەین".

ئەحمەد مەلا وەحید مزوری، نوێنەرێ خاوەن فرن و سەمونخانەکانی دهۆک بە هاوڵاتی ی وت:"تا ئەمڕۆ 47 فرن و سەمونخانە لە سنوری دهۆک و ئیدارەی زاخۆ داخراون وابڕوات ژمارەکەهێشتا زیاتر دەبێت،هۆکارەکان دیار و ئاشکران هیچ کەس و لایەنێک هاوکاریمان ناکەت".

ناوبراو وتیشی:" ئێستا یەک لیتری گازۆێل بە 850دینارە پێشتر حکومەت بە 250دینار دەدا خاون فرن و سەمونخانەکان دواتر کردی بە500دینار".

لەسنوری دهۆک 129 سەمونخانە، 204 نانەواخانە، لە سنوری ئیدارەی زاخو 300 نانەواخانە و فرن هەن.

ئەحمەد مەلا وەحید مزوریئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" چەندینجار داوامان لەبەرپرسان کردوە هاوکاریمان بکەن بەڵام هیچ کەس ئامادە نیە داواکاریەکانمان جێبەجێ بکات، لەئێستادا جگە لە داخستن هیچ بژاردەیەکی ترمان نیە".

ماوەیەك لەمەو پێش خاوەنی نانەوا و سەمونخانەكانی هەرێم بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی ئاردەوەخۆپیشاندانیان كرد و داوایان لە حكومەت كرد هاوكاریان بكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار